تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بڵق
کەفی سەر ئاوێ، گومزە، (ئەردە) گومەزە، بڵقی سەر ئاوی، بڵقی ئاوێ، قڵپ، (هەو) بۆقژە، (ڕەوا) پۆقژە، بەقبەقۆک، (باک) پەقپەقۆک، پەقیژۆک، (باک) بکلیقۆک. بلۆق. بۆ شایێکە لەناو شلەمەنیاندا پەیدا دەبێ بەهۆی ئەوەوە، کە بای تێچووبێ
بڵق هەڵدان
بڵق و هۆڕ
بڵقەبڵقی زۆر
بڵقاو(ئەردە)
زەلکاو، گومزە، شووێنێکە بڵقی ئاوی زۆر بێ
بڵقدان
سەر هەڵدانی بڵق لە شلەمەنیاندا
بڵقە
دەنگێکە لە کاتێکیدا پەیدا دەبێ، کە هەوا لە ژێر ئاودا بێتە دەرەوە
بڵقەبڵق
بۆقەبۆق، دەنگی ئاوێکییە، کە چتێکی تێ ئاوێژرێ و لە ئەنجامدا بڵقی لەسەر ڕادەوەستێ
بڵقەدەرە
(موک) هەڵپەزە، (بڵ) دووقەدەرە، شەوگەرد، داعبایەکە وەکوو مارمێلکەی وایە، بەڵام کەمێک فش و ئەستوورترە دەڵێی ئاووسە، کە چتێکی وێکەوێ زۆر ناسکە لە خۆڕا دەتوڵیخێتەوە، هێندێک کەس دەڵێن بە خەڵکی دادەمیزێ و هێندێکیش دەڵێن بەزاری ئاوێکی داوێ وە هەر کەسێکی بکەوێ دایدەڕزێنی
بڵقەبڵق
بۆقەبۆق، دەنگی ئاوێکییە، کە چتێکی تێ ئاوێژرێ و لە ئەنجامدا بڵقی لەسەر ڕادەوەستێ