تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بست
(زەن) بنست، بنگس، بهۆست، (باک) بۆست، بنگوست، (باک) پانی دەستی کراوەوەیە لەسەری قامکە تووتەڵەوە تا سەری قامکە گەورەی. (باک) شووشەی چکۆڵە. (باک) شیشەی تفەنگێ و کەبابی. بلۆسکی ئاش، (زا) بستک
بستام(باک)
بستان
بوستان، بێستان، باغی گوڵ و گوڵزاران. لە بنچینەدا بۆستانە یا بێن ستانەوە یا بوێستانە، جێگای بۆنی خۆش
بستوو
بلۆسک، باسک، (هەورا) بستی، ملە، کەڵ، کەلوو، کەل، هەوراز، کۆسپایی، گردو ملەو پارچە خاکێکی کەمێک بڵندە
بستک(باک)
شیشەی تفەنگێیە. شیشەی گۆشت برژاندێ
بستۆرە
بستۆکە(ڕەوا)
بستەی سەر تەندوورێیە
بستی(هەو)
بستوو، باسک، بستی، (هەورا) ملە، هەوراز، گرد، ملە یا پارچە خاکێکی نەختێک بڵندە. (باکبار) کڵۆش دووای دروێنەی بنی دەغڵان. گۆشەدار، خاوەند قولینچک. ساقەتەی ترێ و هەموو میوەیێکییە. (خو) شیشەی تفەنگێیە. (بار) لک و کلکەی شاخانە
بستێ
بڕوانە: چیای بستێ
بستە(موک)
پارچە ئاسنێکە لەسەر تەندووری یا لەسەر ئاورگێ دادەنرێت بۆ ئەوەی، کە دیزەو مەنجەڵی لەسەر دانرێ، بستۆکە، بیستیک. (خۆ) ساقەت، لاسک و قونچک و ساقەتەترێییە. (کۆ) پلە._لێدان: پلە لێ دان. (گەرکۆهەو) بلۆسک، (هەورا) بندەق، میلێکی ئاشییە لەسەر تەوەرەی دادەنرێ بەرداشەکەی سەرەوەی لەسەر دەسووڕێ. (باک) فیزدار، بەهەوا. چتێکە وەک چەقالە سووێر دەکرێ و دەخورێ. چەقەنەی دەست. سەربەست: بارام_چووە ماڵی ئاغا
بستەلێدان
بستەهی(باک)
چیای بستێ
کێوێکە کەوتۆتە باکووڕی ڕۆژهەڵاتی ڕەواندزێ بە لای حاجی ئۆمەرانەوە
دبستان
قوتابخانە.-ی:قوتابی،شاگرد
دەربستڤان
(باک.):مێوبڕ
سەربستوو
کەل٬ بورج٬ برج. کۆنگرە
دادوبست
(ئەردە.): کڕین و فرۆشتن، خرید و فرۆش
دەربست
(باک.):دەربەستە
سەربست
(باک.): گۆچان٬ داردەست
شابست
بلۆسکێکی ئاسنە لەسەرەوە تا خووارێ٬ بلۆسکی ئاش.