تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بزنەهەمس
بزنێکە دەم و قەپۆزی سوورکار بێ
بزنەوان
شووانی بزنان
بزنەوەس
مەشکەیەکە لە پێستی بزن دروستکرابێ
بزنەپۆش
بزنێکە گوێی شۆڕو درێژبێ
بزنەڕیشە
گیایەکی بەهارییە، گەڵای وەک گەوەر وایە، بنجێکی بچووکی هەیە گوڵێکی شینکاری هەیە
بزنەکوڕانە
بزنێکە هەموو ماڵە ژێر دەستێک دەینێرن بۆ ماڵی ئاغا هەر کاتێکی کوڕی بێ
بزنەکۆڵ
بزنی بێ شاخ
بزنەکێفی
بزنەکێوی
(باک) پەرکوڤ. بزنەکێڤی، وەک ئاسک وایە بەڵام شاخەکانی لکلکن
بزنەکەڕێ
بزنێکە گووێی بچووک و قوت بێ
بزنەکەژ(خۆ)
بزنێکە ڕەنگی سپی بێ، بەڵان بە زەردی بنوێنێ، (خۆ) بزنەسیس
بزنەگەل
بزنەل
بزنەڵ
بزنەگەڵ
بزواندن
بزاوتن، جماندن، جەمچقاندن، چەلقاندن، چەلکاندن، بزوێندن، (باک) بزڤاندن. هاندان، فیتدان
بزواندنەوە
جووڵاندنەوە، هۆژاندنەوە
بزوو
بڕوانە: بزۆ، (زا) داری بی
بزووان
بزووت
بزووتن
جووڵان، جووڵانەوە، جمان، جوومان، (لکلو) ئاخێز کردن، جەمچقین، لیان، (ڕۆژ) جمین، وەرزین، چەلقین، چەلکین، (باک) لەبتین، بزڤان، جەمین، هۆژان._ی مەمک: جمان، جومان، هاتنەخووارەوهی شیرە لە مەمکی بۆ منداڵی
بزووتنەوە
بزاڤکرن، بزاڤ بوون، جووڵانەوە، جڤین، هۆژانەوە. سەرکەوتنی نرخی چت. پتربوونی ئاو