تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بانۆ(باک)
بانۆک
کەسێکە گوێلک و یا بەرخ و کاریلەی نەبان وەبەر دایکیان و یا یەکێکی تر بخاتەوە. بانک
بانۆکە(باک)
پارچە زەویێکی کوتراوە
بانی(ڕەوا)
کێو، چیا، بانوو، تەپڵەسەری شاخ یا گردێکە کە تەخت بێ، سەربان، (باک) بەرز، بڵند، لای ژوورەوە._کەتن: چوونەسەر، وەسەرکەوتن
بانیجە
بڕوانە: بانیژە
بانین
دانرانەوە. باناندن، دووبارە وەبەرخستنەوە، بادانەوەسەر، گەڕاندنەوە
بانیژە
ژوورێکی نزمە کە سەربانەکەی وەکوو بەرهەیوان یا حەوش بێ بۆ ژوورێکی بەرز، کە لەسەریەوە بێ، (بابا) سەربانی بچووک و نزم، بانووچکە، سەربانووچکە، بانجیڵە، بانیجە. (شا) تارمە
بانە
شارێکە کوردستانە لە ڕۆژاوای کوردستانی ئێرانێدا سەر بە هەرێمی ئەردەلانێیە. (باک) هاوینگە، هەوار، هەوارگە، لەوەڕگەی بەهارێی ئاژاڵانە. ئەو خانانەیە، کە جووتیار لە وەردا دا دەیکێشێ بۆ ئەوەی کە تۆوی پێوەبکاو بزانێ چەندی تۆوی بە زەوییەکەدا کردووە، کاوەخان، ڕۆژە جووتێ لە زەویدا. بە رزایی نێوانی دوو دێراوانە
بانەسەرە
تەپەی سەر. جوورە خشڵێکی ژنانە
بانەمەڕ
بەختەباران، شەستەباران، گوڵان، مانگی دووەمی بەهارێیە
بانەناو(هەورا)
بانەوانک
جرجەمشک
بانەوبان
لە بانێکەوە بۆ بانێکی تر بازدان
بانەک(باک)
ڕەفتار، شووێن، خوو، ڕەووشت._کرن: بەرخ و کاریله و گوێلک وئیتر وەبەر دایکیان خستنەوە
بانەگا
بەر، شەرمگا، جێی رووانی مووی خووار بەر موسڵدانە
بەرزەکی بانان
بۆ کەسێک بەکار دەبرێ کە لە کێشەو قۆرتێکی ڕزگاری بووبێ
دەس باندەس
دەست لە ژوورووی دەستەوە.