تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باق(باد)
لاق، پێ، بەلەک. (باک) باقە، تەڵابی، قەفت، گورزە. با قادەست: مەچەکی دەستی. با قاپێ: جومگەی پێ. (باد) پووز. (باک) نێرتکی سیرو پیازییە
باقانن
بڕوانە: باقاندن
باقباق
هاوارو داد، گازندە
باقر
ژەنگی قاب و مسێکییە کە ڕووکێشی نەمێنێ کە ماست و چێشت و هەر شلەمەنیێکی تێی کرێ_ی دەکات واتا ژەنگی تێدەدا. مرۆی نەخووێندەوار کە بدووێ_ی دەردەکەوێ
باقسمات(باک)
پسکوویت، شەکەرلەمە
باقل(باک)
پاقلە. کلێنچکی دووگی مەڕی
باقلک(باد)
باقلە
باقلەکولیاگ
باقڵەی کوڵاو
باقلەکێوی
(باک) بۆقلی
باقوور(باک)
باقۆ
(دەر) ماسی گەورە، مانگا ماسی. کاریلە یا بەرخێکە لە زگی دایکیدا یا دووای بوونی تووشی دەدرێکی بێ چارو بێ دەرمان بووبێ. هەوەڵ بەری هەنجیرییە، کە لەسەرەتای هاوینێدا دەیوەرێنی ئەو جار بەری تەواو دەگرێ، (خۆ) ئەو چەند دەنکە هەنجیرانەیە کە دووای وەراندنی هەوەڵ بەر بەدارەکەی دەمێننەوە
باقۆتە(سوو)
نێرتکە پیواز، (هەو) تەڕەلەیلان
باقۆیی
دەردێکی بێ دەرمانی کاریلەو بەرخانە
باقیە
باقێ، جوورە دروومانێکە
باقێ
بڕوانە: باقیە
باقە
بالە، باڕەی بزنان
باقەباق
بالەبالی بزنێیە یا هی ڕێوییان، باعەباع، قاڵەقاڵ
باقەبێنە(موک)
گیایەکە لەدەم ئاواندا لە کۆمەڵ شین دەبێ و گەزێک بڵند دەبێ و گوڵی بۆره و باقەی پێ دەبەسترێ، بە هەموو گیایەکی تری واش دەڵێن، کە باقەی پێ ببەسترێ، فیزۆک
باقەبەس
هەر چتێکی باقەی پێ ببەستری_ی پێ دەڵێن، بەستەبەند