تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بادروو
پۆپەی کەڵەباب
بادریاگ
بادراو، تاودریاگ
بادرێزە
بەری پووچەڵ و ناپەسندو یا ئەوانەی کە ناگەن و با لە دارێیان دەکاتەوە، باڕێزە
بادرەنگ(ئەردە)
گیایەکی بۆنخۆشە بە پەنیرەوە دەخورێ
بادلا
ئێلێکی کوردانە لە ژوور خەزرایە
بادنجان
بادوە(ئەردە)
بادڕێسە
بڕوانە: باڕێسە
بادڕەنگ بوویە
بڕوانە: بادرەنگ
بادک
خێلێکی کوردانە لە ژۆری خەزرایە، لە ژوری ووڵاتی بۆتانە گەلێک جاران پارس(دەرۆزە)ی دەکەن
بادگژە
بڕوانە: باگژە
بادگیر
جوورە موغەیرێکە لە سارداوێدا وە لە هێندێک کۆشکاندا دروست دەکرێ بۆ باکێشی هاوینان
بادی هەوا
بایی هەوا، خۆبین، بەهەوا، بادی هەڤا، بێ سوود، بێ جێ، خۆڕا، مفت، هەرزان، خۆڕایی و فیڕۆ._یی: بادی هەڤایی، بێ سوودی، بێجێیی، خۆڕایی، مفتی، هەرزانی، خۆبینی، بەهەوایی
بادی هەڤا
بادی هەوا._یی: بادی هەوایی
بادیلە(خۆ)
بادین
زێیەکی گەورەیە لە نێوانی هەولێرو موسڵدا. (باک) کاسە، بادە
بادینان
هەرێمێکی کوردستانە ئەم شارانەی تێدا هەڵکەوتوون: ئاکرێ، ئامێد، دهۆک، زاخۆ، عەین سفنی. ناوێکی کۆنی ئایینی زەردەشتیە لە بنچینەدا(بەهدینان)ە واتا باشترینی دینانە ووشەی دین کوردییە، ئاتەشگەدەیەکی گەورە لە ئاکرێ هەبووە
بادیناوا
نێوی دێیەکییە لە ڕۆژهەڵاتی کێوی قەندیلییەوه و ئەو چۆمەی لە وێوە پەیدا دەبێ بە نێوی وییەوە نراوە
بادینی
ئەو کەسەی لە ناوچەی بادینان بژی