تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەواوکردن
کۆتاکردن، پێکهێنان، دووایی هێنان، بڕینەوەی چتێک. ئه نجامدان
تەواوی
گردی، گشتی، خڕی، هەمووی، خشتی، پاکی. گوزیری، گوزووزی، یەکجاری، دروستی
تەووس ئاوێژ
تانەلێدەر، پلارتێگر
تەوەنی سیاوێ(هەورا)
بەردی جەهەننەم دەرمانێکە برینی پێ دەبرژێتەوە
تەپاوتەپ(ڕۆژ)
تەپ، تەپان. کەسێکە زگی باوسێ و بپەنمێ یا با بکات بەهۆی خوواردن و ئیترەوە
تەڕاووس
تەڕازوو. دووای پەڵە دەغڵ چاندن. زەویێکە هاوینانیش نمێکی تەڕایی هەبێ
تەکدانەدوواوە(ئەردە)
چوونە دوواوە
جاوان(باک)
گاوان، ئێلێکی کوردەو زۆر ناودارە لە عێراقێدا سەربەخۆیێکی بەرزیان هەبووە (میر زیائەدین جاوانی) لەو خێڵەیە، ئیبن خەلە کانیش لە مێژووەکەی خۆیدا لەبەرگی 2و لە لاپەڕە 806 لێی دوواوە
جاوبڕ(باک)
جاوراوە
جاونانەوە
ڕایەڵکردنی جاو، بریتییە لە کەسێک، کە زۆر هاتوو چۆ بکات
جاووگ
جاوپێچک
جاوکڕ
ئەوەی جاو دەکڕێ
جاوی گازری
جاوێک بوو تا ماوەیێکی دەخرایە ناو شیاکەو چتیتر دووای شووشتنەوەی سپیتر دەبووو دەکرا کراس و دەرپێ
جاوید
نەمە، هەتاهەتایە، (ئاوێ) یەڤە ئیتات
جاویدان
هەتاهەتایە._ی: هەتاهەتایێ
جاوین(ڕۆژ)
جوون، جووین، جوونی بنیشت و پاروو ئیتر