تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەشەڕاو
ڕاوی بێ ڕێ و جێ، به ناڕێکی له شووێن ڕاوگەران، ڕاوکردن له شووێنێکیدا، که بەفری کەمبێ و زۆرترینی ڕەشانگ بێ. ڕاوێکه کارەساتی شوومی تێدا ڕووبدات و یان ڕاوکردنەکه ئەنجامێکی وای نەبێ، که نێچیری تێدا بگیرێ
ڕەق هەڵگەڕاو
ووشک و ڕەق بووەوە
ڕەقیاو
ڕەقەی ئاوێ
ڕەنجانراو
تووڕەکراو، ئازاردراو
ڕەنجاو
ڕق هەستاو، تۆراو، وەئازارهاتوو، دڵشکاو
ڕەنگاو
(سل.): ڕنگاو، ڕەواقی هەنگووینییه بەو چەشنە پەروەردە دەکرێ: لە ناو سەوەتە ترێیەکیدا، که چەند هێشووێکی ساخ بێ هێشووەکانی جووایەز دەکرێنەوە ئەوانی تریش دەکوشرێن و کلووە ترێیەکیش بە سەر قونچکی هێشووە ساخەکانەوە دەکرێ و هێشووەکان له شیلەی ترێ کوشراوەکان هەڵده کێشرێ ئەو جار لەسەرە خۆ لە نێو کووپەیەکی دادەنرێن و شیرەی ترێ کوشراوەکەی تریشی بەسەر دادەکرێ و بەو چەشنە سەری دادەپۆشرێ تا دووسێ مانگان هەڵدەگیرێت ، کە دەرهێنرا ترێ و شیرەکەی کەمکەمە دەخۆن وە تا ئەندازەیێکی مرۆش سەرخۆش دەکات، دەڵێن لە ترێی قرمزی دروست دەکرێ و کیلۆیەکیشی سرکە تێدەکرێ کە لێی چێژرا و زۆر ترش بوو کەمێکی ئاویشی تێدەکەن
ڕەنگهەڵگەڕاو
ڕەنگ پەڕیو.- ی: ڕەنگ پەڕیوی
ڕەنێوهێنراو
بەکاربراو، حاملاو، بەخێووپەروەردەکران
ڕەچاو
قرم. –کردن: چاوتێ بڕین، قرم لێخۆشکردن، ڕاچاندن، پشت پێ بەستن، -گرتن: چاو تێبڕین، بەرچاوگرتن، بەهەویابوون
ڕەچەڵەکبڕاو
ژاراو
زاراو،ژەهراو.-ی:ژەراوی
ژانی چاو
ژاودژاو
دەنگە دەنگ،فڵتەفڵت،دەم بەیەکهاهاتن
ژاکاو
دەقشکاو، لەدەستەوەدراو، (باک.): ڤڕنی(بۆگیاوگوڵ)،گەچراو،قرمچ،(دەر.،ڕۆژ.):تلپ،گرژ، چرچ،سیس،چرچ و لۆچ لێپەیداکراو.نە-:دەق نەشکاو
ژاکیاو
(ئەردە.): ژاکاو
ژلووقاو
(ئەردە.): ژلووقیاگ
ژنی مارەکراو
ژنکاپشت لئەردی
ژێراو
جۆگەیێکی سەرداپۆشراوە ئاوی پیسی پێدا بڕوات
ژەندراو
مەشکەی ژاندراو