تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هاڕاسیاو
(جا.هەورا.): بەرداش
هاڕاو
لە ئاش کراو٬ ورد کراو٬ (ڕۆژ.): پەراش
هاڕەئاساو
(هەورا.): بەرداش
هاڵاو
هەڵاو. –ی ئاوری٬ گەرمی٬ (باک.): ئیتوون. هەڵم. –ی ئاوی گەرم
هووشە (تاو.)
گوڕەکردن٬ خۆهەڵکێشان.
هووناو
خوێناو٬ ئاوی قاورمە.
هۆباو (هەو.)
بابە٬ برام(لەئاخفتن دا.)
هۆزەڵاو (سەر٬. موک.)
گیایەکە.
هۆنراو
هەلبەست٬ شیعر٬ گۆریاو.
هیوابڕاو
هەناسەسارد٬ پشت سارد.
هێسن جاو(باک.)
ئاسنجاو٬ قاپ و قاچاخ.
هێلکە و شۆرباو
هێڵەساو (هەورا.)
هێڵە: هێلکە٬ ساو٬ سوونەوە٬ بە سپێنەی هێلکەوە سوونەوە ٬ چاوە خانوێکی نێو باغانە٬ کە سەربانەکەی بە گڵی سوور سوواخ و ئەویش بە بەردێکی لووس٬ کە (سیرە کۆڵی) پێ دەڵێن دەیسوونەوە تا سێ ڕۆژان لەسەر یەک تا هێندە لووس دەبی ئەوسا هەموو جوورە مێوەیێکی لەسەر وشک دەکەنەوە.
هەتاو
خۆر٬ ڕۆژ٬ تاو٬ هتاڤ٬ نێوی ئافرەتانه٬ تیشکی ڕۆژێیە. – دەرچوون: خۆردەرچوون٬ خۆرهەڵاتن
هەراو
(ڕەوا.): جوورە گیایەکە ئاژاڵ بیخوا پێی دەمرێ چونکو لەناوبەری گیایەکەدا کرمێکی کوژندە هەیە
هەرگاو
هەشتاو
(خۆ.٬ هەو.) پەلە٬ تاڵووکە٬ بە_: بەپەلە._ی: (هەوار.) قەرەڵوو٬ هەشتاڵوو٬ (هەوار.)_ ی: خۆخ٬ (هەو.) بەخێرایی٬ بەکت و پڕی.
هەفاو(باک.)
کێشکچی٬ پاسەوان.
هەلاو
هەراو٬ گیایەکە لکی هێندێک ئەستوورە و گەڵای وەئی ئەسپینداری دەچی گەزێک بڵند دەبێ. گیایەکە ئاژاڵ بیخوا پێی دەمری٬ دەردێکە لە گەرووی ڕەشەوڵاخی پەیدا دەبی و دەیکوژی._ یەتی٬ _ی هێناوە٬ هاڵاوی ئاوری٬ هەڵمی ئاوری.
هەلگیراو