تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سپی کراو
پاکراو.
سپیاو
دەرمانێکی ووردی سپییەلەقەڵایی و هێندێ چتی تری دروست دەکەن ژنان ڕوی خۆیان پێ جۆوان دەکەن ٬سپیاڤ. هێلکە وشۆرباو._کردن: سپیاو لە دەم و چاو هەڵسوون.
سپێرراو
سکدڕاو
زگدڕاو٬ زگبرسی٬ گیان لەبەری زۆرخۆر.
سڵاو
ڕۆژباش٬ هەموو کات باش. ﺌەو پارچە بەردە یا چتەیە٬ کە دەخرێتە سەر ﺌەوچتەی٬ کەبە تەرازوو دەکێشرێ تا لە سەنگەکەقورستربێ.
سڵقاو
کەسکاو٬ شۆرباوێکە لە ناو و سڵق و گۆشت دروست دەکرێ.
سۆراو(باک)
جوورەترێیەکە(خۆ) گیایەکە نیوگەز بڵند دەبێ و وەکوو پیوازی وایە بەساواری شینایییاندا سەوز و باڵێک بڵنددەبێ، گەڵای لەهی سڵقی گچکەترە.
سۆزیاو
سووتاو، ئاوورتێبەربوو.
سۆفیاو سافیا
دووگوندن لەڕۆژهەڵاتی شاری ئامێدێ(دیاربەکرێ) گۆرانی خێریا جێ و باڤی بەجت ژگوندێ سافیا دەدرکەتیە.
سیاناو (کە.)
سێیان٬ سێیەمین٬. سێیە(موک.)
سێڵاو
لێمشت٬ (باک.) تیژاڤ٬ لەهی٬ (هەو.) لاف٬ پووک.
سەخڵاو
دەستە پێشمەرگەیێکە کە بۆ کێشک لە شوێنێکی بمێننەوە.
سەراراو
سەرئاراو٬ کەف و سابوونێکە ٬ کە یەکەمین چار چتمەکی پێ بشۆرێ.
سەراو
سەراڤ٬ دەستمێز٬ ئاودەست٬ -ی چکۆڵە٬ -ی گەورە. سەرەتاو یەکەمین ئاوێکە بە جۆگە دا بڕوات. سەرچاوە ٬ سەرچاوەکەی ئاوێ٬ کانی.توورەکەیێکی پڕ لە ئاوە منداڵیشی تێدایە لە نێو زگی ئافرەتان و هەموو گیان لەبەرێکدا٬ کە دڕا (ئەردە): ئاوەکەی لێ هاتە دەرێ نیشانەی بوونی منداڵەکەیە دەڵێن –ی تۆقی٬ هەڵمی ئاو٬ سەراب٬ شەبەقی ئاوێ.
سەربڕاو
سەرژێکراو٬ گیاندارێکە سەری لە لەشی جووێ کرابێتەوە
سەرحەساو
سەرۆکی ئەژماریاری. ئاگادار٬ بەئاگا. –بوون:ئاگادار بوون٬ -کردن: ئاگادار کردن
سەرداو
ژێرزەمین٬ ماران٬ سارداو
سەرلێشیواو
سەرلێ تێکچوو.
سەرناو
سەرنێو،بەرناڤ، نازناو.
سەروچاو
ڕوو، ڕوخسار، سەروڕوو،(ئەردە) دەک ودیم.