تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زگدڕاو
زکدڕاو.زۆرخۆر.-ی:زکدڕاوی، نەوسنی
زگسووتاو
جەرگبڕاو، کەسێکە ڕۆڵەو منداڵی مردبێ و لە ناو چووبێ
زڵفنجاو
ئاوی قوزەلقورت و سندانێ
زۆرلێکراو
ناچار، جەرگبڕاو، جەوورلێکراو
زۆنکاو
زنە، زەنەک، زۆنگ، تەرازن
زۆنگاو
زۆنکا، زۆنگ، ئاوگیر، ئاڤگیر، زنە، زنەک، تەڕازن، قۆپیە، زچاو، زناو. جێگایەکە ئاوی خۆی تێدا ڕاوەستابێ یان پێیدا زابێتەوە و ببێتە قوڕ
زیراو
زێڕاو، بەلووعە
زینچکاو
زەرداو
زووخاو، کێماو، ئاوێکی زەرد لە برینان دێتەدەرێ. (باک.): تەوول، سەفرا، ئاوێکی تاڵ و زەردە لە دەروونی هەندێ کەسەوە دێتە دەرێ پێی دەڵێن سەفرا
زەردباو
زەلکاو
(جا.):زناو،زەنکە، ئاوگیر،شووێنێکەئاوی بۆگەنی تێدا وەستابێ و ئاو بەناو گیا و زەلی تێدا ڕووابێ
زەهاو
محاڵێکە لە سیروان بەو پەڕەوە تا دەگاتە قەسری شیرین. درێژایی بە پێیان سێ ڕۆژ و پانایی ڕۆژێکە. شووێنی ئاوەزێ، زناو، زنەک، زووهۆر، زق، ئاوەزا، ئاوەزۆ
زەهرماو
(فە.):ژەری مار، گووژاڵک، زراو، نەترە
زەهرچاو
زەوی نەچێنراو
(باک.): بەژی
زەوی نەکێڵراو
(باد.):مەرز
سابووناو
ساووناو٬ کەفاوێکە لە ووردە سابوون و ئاوی گەرم ڕێکدەخرێ بۆ کەل و پەل پێشووشتنی
سارداو
مەسنا٬ ناویس٬ ئاڤسارک٬ مچ٬ سەرداو٬ سارنج٬ زێرزەمین٬ حەوزێکی سەرداپۆشراوی پڕئاوە و هەتاوی وێناکەوێ و ئاوەکەی سارد دەبێ٬ سا لە چۆڵی یا لە ناو ماڵانبێ