تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کاکڵەمووشان
(ئەردە.): تەونی جاڵجاڵووکەیە ٬ پەسپەسەکۆڵە٬ (ئەردە.): جۆڵایی کەرد. حەمامۆکی منداڵان هەندێک خۆڵ دەکەنە کۆما کەمکەمە ئاوی بەسەر دادەکەن تا سەرانسەرەکەی بە قەد قامکێکی دەبێتە قوڕ دوایە لە سێ یا لە چووار لاوە کونی تێدەکەن و خۆڵەکەی دەردەدەن وەکوو گومبەزی لێدێ
کاکڵەمووشان
کاکێشان
کاکەشان٬ کێشانەوەی کا
کاکەشان
کەشکەشان٬ کاکێش٬ کادس٬ کاکەشین٬ کاکشان٬ (بار.): کاکێشان٬ ڕێگای کاکەشانە لە حەوادا شەوانە دەبینرێ سپی و پان دوور و درێژە٬ لە زۆری کۆبوونەوەی ئەستێراندا دیارە
کتان
(باک.): پەچە٬ پێچە٬ پەرده٬ (زا.):کوتان
کران
جێ بە جێ بوون٬ بە جێ هێنران. پەشیمانی.
کرتان
(زا.):گامێشی خەساو
کرتووپان
(باک.): تێکدان٬ شێواندن٬ گوڵەدان بە گۆڵە. (زا.):بەرگێکە باش دروست نەکرابێ
کردەپەشیمان
کەسێکە لە کردەوەیەکی خۆی پەشیمان بووبێتەوە
کرماشان
کرووزان
نووزانەوە٬ (هەو.):هەڵپڕووزان
کرووژم هەڵێنان
هۆرتروشکنای
کرچیان
(ئەردە.): چرچ بوون و ژاکان
کزان
ئێش پێگەییشتن٬ ئێش پێگەیین
کزران
تەڕایی ئاو لێ ووشکبوون٬ ڕوولە ووشکی کردن٬ شووێنێکه٬ کە هەر چەند باران ببارێ ئەو هەر کزر بێ
کزوان
(باک.): قەزوان
کزیان
(ئەردە.): چووزانەوە٬ تۆژیان٬ سووتان
کشان
کەش هاتنی چت. کێش هاتن٬ گەڕانۆک٬ داکشان٬ کشران٬ کێشران٬ خوشین٬ تێپەڕین٬ بوورین٬ ڕابردن٬ بەسەردا-:داپۆشران٬ تارمایی بەسەردا -: تارمایی بەسەر داهاتن
کشانکشان
ووردە ووردە کشان و تێپەڕینی چت٬ فیسارکەس-هات
کشکشان