تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هێکەدان
هەبان
(باک.): هەگبه٬ خوورجین
هەبۆسان
(باک.): ڕازیانەی ڕۆمی
هەتان
(ڕەوا.هەو.): پەرژینێکە بە تانۆکی چنرابێ
هەتتان
(گەر.): کردەوەیەکە لە سەرەتای بزن بڕینەوە تا دەکرێتە ڕەشماڵ-ی پێ دەڵێن
هەتووان
(موک.): دەرمان٬ مەڵحەم. –ی نەمردن
هەجان
هۆزێکی کوردە لە بادیناندا
هەراسان
بێزار٬ جاڕس٬ وەرەز٬ کەوەڕێ٬ -کردن: جاڕسکردن٬ دانزلین
هەرخان (ڕۆژ.)
تەویلەی کەران.
هەرزان
خۆڕایی٬ بادی هەوا٬ (باک.) ئەرزان._ ی: نرخی دەخڵ و چتی دی هاتنە خووارەوە. هاتنەخووارەوەی نرخ.
هەرمان (هەورا.)
فەرمان٬ ئیش و کار٬ بەردەوامی٬ نەمری.
هەرمەنستان
هەرپەندمان(گەڕ.)
قەلس و مەڕبوون٬ قەڵس و مەڕزکردن.
هەرچی پشکوان
ئازار٬ مارت.
هەریسان (خۆ.٬ ڕەوا.)
جێگایەکە لە دەست و پێ ٬ کە زەبری وێکەوتبێ و کوترابێ و هەواو کێمی تێدا کۆببێتەوە ٬ بلۆق کردن.
هەرەس هێنان
هەزاران
چەندهەزارێک٬ لەدووهەزار زیاتر.
هەزان(باک.)
نزم بوون٬ نەوی بوون٬ بهەزە.
هەسان
سان (کە.) ئەستان٬ هەستان٬ سەوهان٬ بەردێکە تیغی پێ تیژ دەکرێ.
هەستان
هەڵستان٬ ڕاپەڕان٬ (فە.) ووسان٬ ورێزان٬ (کە.) خزان٬ ڕابوون٬ هۆرێزان٬ هۆرزان٬ هلبوون٬ (کە.) هەسان (بەرد) . (هەوار.) هۆرستەی. هەستە: هەڵستە٬ ڕابە٬ هوولوو٬ هوورزە٬ لەبەر_ : چراخ لێ بوون. (هەوار.) وورستە: ج وەرم هوو مەئێزە. هەڵستان٬ ڕاپەڕان٬ خزان٬ هەڵسان٬ ڕابوون٬ ورێزان.