تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەلیان (باک.)
شەلەقان (کە.)
گەمەیەکه بە هەنگڵەشەلە یەکێکیان ڕەپێی هاوەڵەکانی دەنێ بەو مەرجە دەبێ قامکه گەورەی قاچه بڵند کراوەکەی بگرێ.
شەمدان
شەمدینان
خاکێکه، کە شەمدینی تێدا ڕۆنیشتوون.
شەمزان
شەمزینان
شەمسان
شەمعدان
شەمۆتەدان (کە.)
شەهدەروان (باک.)
حەوزێکە ئاوی فڕێ بدات بۆ دەرەوە یا بۆ هەوا، نافووره.
شەهنەڤان
(باد.) شیناییەوان.
شەوان
شەوانە، شەوگەل.
شەوتان (باک.)
سووتان، شەوطان.
شەوزوسان
یەکەم شەوی زستانێیە، کە لە هەموو شەوێکی درێژتره.
شەوسان (ئەرده.)
سەیزان، سەرداب. حەوشی مزگەوت یا خەوگەی شەوێ.
شەولەبان (با. ، موک.)
بانگردێن، باگردان. داعبایەکی هەڵبەسترائو و داڕژتەیە منداڵی پێ دەترسێنن.
شەوکەران
بەفارسی شیکران. گیایەکی تفتە وەجەعفەری دەچێ لکەکانی وەچەتری دەچن گوڵەکانی سپین وەکو شویت لاسکەکەی بۆگەن و پەڵەی سووری پێوەیە گەڵای سەوزێکی تاریکه بنەکەی وەچەوەندەری دەچێ ژەهراوییه کەسێ لێی بخوا دەمرێ، هی کێوانه.
شەپان (خۆ.)
شەپاڵەلێدان
زلله لێدان.
شەپشەپان (ئەردە.)
شەپڵی شۆپێن. بەدەستی بە سێو و تۆپی لاستیک یا چتێکی تر لە هەودا گەمە کردن.