تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شاجووان
لاوی شۆخ و شەنگ٬ شای جووانان.
شاخستان
شاخەوان
چیاڤان.(ھ.٬ خۆ.) شاخەوورز٬ کەسێکە باش بە چیایاندا بچێتە خووارێ و سەرکەوێ._ ی: چیاڤانی.
شادمان
نێوی ئافرەتانە٬ خەڕۆ٬ کەیفخۆش._ی: کەیفخۆشی٬ شادی٬ دڵخۆشی._ بوون: کەیفخۆش بوون._ کردن: کەیفخۆشکردن.
شادوان (ئاکۆ.)
شفرە٬ گیرە.
شاران (باک.)
تەسبیح. (باک.) گەردەنبەند٬ زنجیر٬ ڕەسەن. (زا.) گ..ێز و بادامێکە وەک ملوانکە رستن دەکرێ.
شارسان(ﺌەردە.)
شارستان٬ شار.
شارستان (هەورا.)
شارسان٬ شارێکی زلە٬ کە سەراو سەرداری لێ دانیشێ.
شارۆێران
شارێکە لە کوردستانی باکووردا.*
شاریان(ﺌەردە.)
وون بوون٬ پۆشران٬ پەنهان بوون.
شارەبان
شارۆکەیەکی کوردستانی باشوورە*.
شارەوان
بەڕێوەبەری شارەوانی لە ڕووی پاکی. شاردار٬ پارێزەری شار._ ی: بەڕێوەبەرێتی شارەوانی٬ شارداری.
شاسەیوان
چەتر و سەیوانی پادشایان٬ خێوەتی شا٬ خێوەتی گەورە٬ خێوەتی پادشا٬ ڕەشماڵی زۆر گەورە٬ سەیوان٬ و چەتری پادشا. خێڵیلە.
شاشان
نێوی ئافرەتانە٬ جوورە گەوهەربەندێکە٬ کەپادشایان لە قۆلیانی دەکەن٬ وەکوو لەو تاکەدا: دوڕو یاقووت و مەرجان سەرئەفراز هەتا شاشان.
شاف لێدان
شافپێهەڵگرتن. تەفرەدان.
شاقروان
شان
باسک، باڵ، تیرەشان. تەنیشت تۆقەسەری گرد و چیایانە، پایە، جێگا، پەرەسە. پلە، ڕێزە، گەورەیی شکۆ، بارە، حەنا، ئەنازە. (هەورا.) شانە. (زاخ.، دهو.، باد.) پیل، پی، مل. ئێسقانی ڕاست و چەپێ ژێر مل، کەهەردوو قۆڵی پێوەیە. شایان، شیان. ئافەند. پیشان، ڕەوابوون. تووانین، لە تووانادابوون. شانە، چتێکی کونکون و گرده هەنگ و زەردەواڵە هەڵیدەلبەستن تا هەنگووینی تێکەن، هێلانە هەنگ، ماڵهەنگ. بزنێکە سەری زەرد بی. پنک، خاڵ. خاو.- شکان: خاوشکان.