تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەریەکپاوێسان (ئەردە)
سەرەتان
پارچەیێکە لە کەرەستەی تەونی لەسەرەوە بەنی تەونی پێ قایم دەکرێ
سەرەسەرنیان
(ئەردە): سەر نانە سەر یەکێک ٬ تووتانن٬ وەقسەهێنان٬ سەرخستنە سەر کەسێکی تا بدوێ
سەرەنگرێ دان
ڕەهێڵکردنی یەکێک٬ دووچار کردنی کەسێکی بەسەر ئێشەیەک دا
سەفان(باک)
رنجیرەی کێوان.
سەقادان
ڕێکخستن،تیژکردن.
سەقامدان
ڕێکخستنی چت.
سەلاقوچکان
سەلان
سەلپان(باک)
سەمەقولاتدان
تەقڵەدان، تەقڵە لێدان.
سەنگ لێ نیان (ئەردە)
سەنگ لێنان
مەبەس لەڕێزگرتنی کەسێکییە.
سەنگ وبەردنان
گۆشتی ماسی وکەروێشک وقەلەموونە بەترش و خووێ کراوی چتێکی قورسی لەسەر دادەنین تا خووێنیان لێ بپۆڕێتەوە.
سەنگباران
بەردەباران،سەنگەسار.
سەنگدادان
لاسەنگ بوونی چتێکی قوورس ئەولابارە سەنگس داداوە،ئەم دیوارە سەنگی داداوە.
سەنگدان
پاڵدان،پاڵ پێوەدان، بڕواپێ هاتن.
سەنگین وگران
هێدی و هێمن، بەڕێز،ئارام لەسەرهخۆ.
سەهۆلبەنان