تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەدەمەوەدان
لەدوودان، لفاو بۆ شل کردن، دەرخوواردانی چتێک بە چتێکی ترەوە، ووردەووردە ئەو پووش و پەڵاشەی بدە بەدەم ئاورەکەوە
بەران
شەکەنێری سێ ساڵییە. خەرت کە گەیشتە سێ ساڵان دەبێتە بەران، هۆگەج، وەرەن، (دەر) وەران، وەروەن، تیگڵ، قۆچ._خوواردن: تەگەگرتن، وەتەگەگرتن، (ئەردە) مژان
بەرانان
شاخێکە لە باشووری ڕۆژئاوای سلێمانییە
بەراوان
پارێزگار: کەسێکە یا چەند کەسێکن لەگەمەدا بۆ پارێزگاری لە جێگایەکی تایبەتی دادەنرێن._ی: پارێزگاری، ئارینەک
بەراودان
بەرایی دان
جاوهەڵاتن، چاوهەڵهاتن، دڵ بڕوایی دان؛ چاوم بەرایی نادا وا بە کزی دارای ببینم
بەرباران(باک)
بەربچان(زا)
کەسێکە ڕەووشت و خووی لە خەڵک بەدەربێ
بەرخدان
دەولیباز(پزدان)ی مەڕێیە
بەرخووەدان(باک)
بەرخەبەران(کە)
کاووڕەبەران
بەرخەلەوان
بەرخەوان
وەرەوان، بێچووەوان، (باک) بێچڤان، (باد) بەرخەڤان، (هەورا) وەرەوان، ساوەلەوان._ی: وەرەوانی
بەردۆڵیان
ئەو شووێنەیە لە ئاشدا، کە کاتێ ئارد لەدەم بەرداش جووێ دەبێتەوە دەڕژێتە ناوی
بەردەباران
کوچک باران، سەنگەسار، سەنگباران، بەردفڕێدان، بە زۆری بۆ یەکێک یا یەکێک بە بەردان کوژتن و کۆمایەک بەرد لەسەر گۆڕەکەی کۆ کردنەوە._کردن: بەبەردان داگرتن
بەردەشان
دێیەکی لە نێوانی مەرگە(سەرسیان)ێدایەو لەژێر فەرمانڕەوایی قەڵادزێ دایە، گوندێکە، کە شایەری ناودار عەلی بەردەشانی لەوێ لە دایک بووە
بەردەهەسان
بەردەپان
بەردەڵان(دەر)
هەردە، بەردەڵێن. زبران، گەرگەر، چەقەڵ، چقڵ، کەرە، کڕێن، شووێنێکە بەردی زۆر بێ