تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاڵوانە
پاڵووێنە. باڵندەیێکی ڕەشی باڵدرێژی لاق کورتی تیژ ڕۆیە، کە بکەوێتە سەر زەوی ناتووانێ بە ئاسانی بفڕێ
پاڵەوانبازی
زۆرانی پاڵەوانان، زۆرانبازی
پاڵەوانی
قارەمانی، (باک) گەڕناسی، پەهلەوێتی
پاڵەوانە
(کەڕۆژ) دیوار یا ئەسوندەیێکی دەمەکییە لە تەنیشت دیواری شکست دادەنەزرێ، گوڵتە، تیرەک، پشت کۆڵەکە. جوورێکە لە مازوو. فیلپایە، کۆڵەگە، پایەیەکە بدرێتە ژێر شووێنی زەدەداری شکست. تەیرەن ئەبابیلە، باڵندەیێکی ڕەشی گچکەو باڵ درێژە بەهاران پەیدا دەبێ ئیتر گۆیا دووای نیوەی هاوینێ بزر دەبێ، باڵندەی ناوبراو هەمیشە بە حەواوەیە، کە بنیشێ ناوانێ بفڕێ ئێوارانیش لەسەر دارو بن سوواندان دەنیشن تا لە بەیانیدا بتوانن خۆ فڕێدەن و بفڕت خووادنیشیان لە حەواوە مێش و مێشوولەیە
پاڵەوانەکەچەڵ
گەمەیەکە پێی دەڵێن گەمەی شالمەلم
پرتاندن
قرتاندن، فڵتاندن، پۆڵاندن
پرتووکاندن
پرتکاندن
پرچکاندن، ئاوەڕووتکردن، پەڕو تووک لە باڵندە کردنەوە. بپرتکینە
پرتەقاندن
(باک) فلیقاندنەوە، پرچکاندن
پرخاندن
پرخەپرخکردن لە خەوێدا
پردی خەلکانێ
لە گوندی خەلەکانێیە بەرانبەری ئەو دۆڵەیە، کە لە نێوانی کلکی چیای هەندرێن و زۆزکدایە
پرزانگ(باک)
پرساندن
پرسیارلێکردن، پرس ژیکرن. بپرسینە: پرسیاری لێبکە
پرسانە(ئەردە)
چتێکە لە کاتی پرسەدا بۆ ماڵی مردوو دەبرێ
پرسە گورگانێ
بڕوانە: پرسە گورگانە
پرسە گورگانە
پرسێکی سەرپێییە لە یەکێکیدا، کە نەتەوێ بە گووێی بکەی و بەڵام بۆ گلەیی دووا ڕۆژە
پروانن
پڕواندن، ووڵینی گوڵی دانەوێڵەو پاک کردنی دانەکانی و لابردنی پووش و پەڵاش
پرووزاندن
پرووزانن
پڕووزاندن
پرووزکاندن