تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاپەجانێ
پاپەجانە، پاپووچەی منداڵانەیە
پاپەجانە
جوورە پێڵاوێکی ئاوزوونەداری منداڵانەیە
پاڕاندن(ڕەو)
تەنها بۆ پاڵاوتنی ئاوی کووپەو گۆزەو چتی لە گڵ دروستکراو دەبێ کە ئاوی دەدەڵێنن، دەڵاندن
پاڕاندنەوە
پاڕانەوە
پاڕیانەوە(ئەردە.، دەر)
پاکانە
دڵپاک کردنەوەی یەکێک بەسووێند، بێ گوناهی، بێ تاوانی._کردن: پەڵەو بەدناو لە خۆ دوورخستنەوە، سووێندخوواردن، ڕێگا پاک کردنەوە. (بابا) هەشاردان
پاگوشادانە
بەرتیلێکە بەبۆنەی هاتنی میوانەوە پێشکەش دەکرێ
پاڵ لێدانەوە
دڵنیابوون، گووێ دنجبوون، ئاسوودەبوون
پاڵادڕانە
(هەورائەردە) پێڵاودڕانە، کاڵەدڕانە، پامز. خەرج و باجێکە پیاوی ئاغا لەمسکێنی دەستێنی لە کاتێکیدا، کە مسکێن قەرزدار بێ جگە لە قەرزەکه_ی خۆشی لێدەستێنێ، کە پێی دەڵێن باجی سەربار
پاڵانتە
پاڵانچەی گونج
پاڵاندروو
پاڵاندن(باک)
پاڵاوتن، پاراندن بپالینە
پاڵانقەجەری
کورتانی قەجەری
پاڵانچە
ماسوولکە گۆشتی باڵ بڕبڕەی پشتێیە. خڕکەبەرد، لەتکە خشت، بەردو قوڕو قسڵێکە دەدرێتە پاڵ گونچکاری پاڵان. ماسوولەکە خورپەیە، کە بۆ جووانی لەسەر پشتی هەندێک بەران و مەڕی قشت دەهێڵرێتەوە. بەردو قوڕ، قسلێکە وەپاڵ گونجی ئاو دەدرێ
پاڵانی
گووێدرێژێکە، کە کاتی کورتان لێکردنی هاتبێ و فێرە سوواری و باربردن بکرێت
پاڵانە
پاڵاغ، خوری و موویەکە لە کاتی بڕینەوەدا بەسەر مەڕو بزنانەوە بۆ جووانی دەهێڵرێتەوە
پاڵقانچک
(باد) بندیوار، پشت دیوار، کن دیوار