تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پچکۆڵانە
پۆزەوانە
پووزەوانە. ئاسنێکە دەخرێتە سەر لووتی ووڵاخ و ڕەشمەی پێ بەند دەکرێ
پۆستەخانە
تەتەرخانە، چەپەرخانە. شووێنێکی تایبەتییە، کە پۆستەی تێدا دابەشکرێ
پۆسەخانە
پۆلکەگایانە
پۆلیسخانە
هەیتەخانە
پۆپانە(زەن)
پۆڵکەمارانە
شۆقڵیمارانە
پۆیلانە
باربوو، باربووێکە، کە ڕۆژی دووەم ژنان بە بووکێیەوە دەبەن و یا بۆ ژنێکی دەبەن، کە منداڵی بووبێ. (خۆ) پۆلیە
پیازەخووگانە
سەلکی گیای کاردو (هازە ناخورێ). پیوازە کێویلە: گیایەکی کێوییە وە پیوازی دەچێ، بەڵام ناخورێ، کەچی بەراز زۆری حەز لێ دەکات. هەندێک زەوی، کە هەرێزدارو پیزڵداربێ و جووتێر نەتووانێ بیکێڵێ چەند سەلکێکی لەو پیوازەی یا چەند بێیەک لە زەوییەکەدا دەشارنەوە بەراز زەویەکەی هەڵدەدڕێ و دەیکێڵێ تا نەیدۆزێتەوە ڕاناوەستێ
پیازەمارانە
پیاوانە
مەردانە، ئازایانە، مێرانە، ئادەمییانە، ئادەمانە. کردەوەی وەکوو پیاوان
پیرۆزانە
چتێکە یەکێک بتداتێ لە کاتێکیدا، کە کاڵایەکی تازەی لەبەر کردبێ و یان بە پایەیەک گەیشتبێ لە بەرانبەر ئەوەدا، کە پێت گوتووە (پیرۆزت) بێ
پێ پانە
دەستبڵاوی، لەبەرددان. واژی ئابۆری
پێ پلیکانە
بڕوانە: پێپلیکانە
پێشدەرگانە
ئاستانە. پلیکانی پێشدەرگایە
پێمانە(هەورا)
پێوانە
پەیمانە. کیلە، ئەو دەفر یا بادیەیە، کە شلەمەنی پێ دەپێورێ، پێوان._کردن: کیلەپێوان
پێپانە(خۆ)
دەورو بەر، چووار کەنار