تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕاسته
ێخەتکێش، ڕاستۆکه، ڕاسه، ڕاستک، ڕاستوک، دار یا ئاسنکی ڕاسته خەتی ڕاستی پێدەکێشرێ. (ڕەوا.) زیی، خەتی نێو کاکۆڵ و پرچی شانەکراوه. وایه ، وەیه، تەواوه، دروسته. دارێکی دووپەله له بلۆسکی ئاش دەخرێ تا بڵندی و نزمی بەرداشی پێ تاقی بکرێتەوه. جووره هەڵپەڕینێکه لاقی ڕاست پێشدەخرێ و به لای ڕاستدا سووڕ دەخورێ
ڕاستهاتن
دیلهاتن، دینهاتن، گەیشتنه یەکتری ، تووش بوون ، ڕێکەوت، کار - : پێکهاتن
ڕاستووێژ
ڕاستپۆش
درۆزن.- ی: درۆزنی، ڕاستی نەکوتن
ڕاستچوون
(که.): ڕاستی ووتن، ڕێگەی ڕاست گرتن
ڕاستڕۆ
ڕاستڕەو، خۆشکردار، پاکخوو، ڕاستکار. – یی: ڕاستڕەوی، خۆشکرداری، ڕاستکاری
ڕاستڕۆیین
به ڕێگایەکیدا ڕاست چوون و لانەدان، بەکار و خود و کرداری باش ڕابواردن و ڕاست کوتن و ڕاسڕۆیین
ڕاستڕەو
ڕاستک
(باک.): ڕاست، ڕەنگی خەنەی بۆ برۆیان، خەتی نێو کاکۆڵ و پرچی شانەکراو
ڕاستکار
ڕاست کردار، ڕاستبێژ، ڕاستگۆ. – ی: ڕاست کرداری ، ڕاست بێژی
ڕاستکردن
کوتنی ئاخافتنی ڕاست
ڕاستکردنەوه
خوواری و چەو تی و گێڕی چارەکردن ، هەڵەبژێری ، چەوتی ساخکردنەوه، هەستاندنی گیاندارله ڕاکشانەوه بۆ دانیشتن و یا له دانیشتنەوه بۆ سەرپێیان
ڕاستکەتی
ڕاستکەرەوه
چەوتی لابەر، کەسێکه خووارایی چتی چارەسەر بکا یا هەڵەی نووسراوان ڕاست بکاتەوه
ڕاستگا
ڕاستگۆ
ڕاستگۆتن
ڕاستگۆیی
ڕاستۆ
(باک.): ڕاست ، ئازاد
ڕاستۆک
(سوور.، ڕەوا.): ڕاسته، زیی، خەتی نێوەڕاستی پرچ و کاکۆڵی شانەکراو