تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بارفت(باز)
بارووتساز
باز
باڵندەیێکی دندووک خوواری گۆشتخۆرە بۆ ڕاوی کەلە خێودەکرێ و چاوی جووانەو کونجڕ کونجڕە، (با) ئاخایۆک، بە نێرەکەی دەڵێن: جوڕە. بازی مێ: (باباڕۆژ) تەوار، باز لە دوو هێلکە 1تر ناکات لە ساڵێدا، کە هەڵی هێنا تەواو لە پاش گەورە بوونی دەڕوات و ئەویتریش دەمێنێتەوە. ووڵاخی بەرزەیە، کە نێوچاوان و پەلەکانی سپی بن، بازوو، بازە، بەڵەک، سپی. بە دووای هەر ووشەیێکەوە بنووسێ دەیکاتە بکەر واتا لە کردارو ڕەوشتدا: فێڵباز، قومارباز، ساختەباز. قەڵباز. پەڕین، پەڕش، ووزاق، تەوولباز؛ قەڵەمباز، چەنگ، مرۆ بەسەر جۆگەو یا قووڵکەو شووێنێکی تردا قەڵەمبازبداو بپەڕێتەوە(بازپێ دەڵێن._دان: ووزاق کردن، خووەچەنگ کرن، تەوولباز لخووەدان، هلجنقین، ڤەجنقین، فتلۆپاچک، فرتدان، پازدان، بەهین._پێدان: هلچنقاندن، ڤەجبقاندن._دان: چەنک کرن. (باک) جوورە هەڵپەڕینێکە. کورتکراوەوەی ناوی بازیانە بۆ سەرچاوەکانی ناوەرۆکی ئەم فەرهەنگە. دووبارە، دیسان، ئیتر، هەم
بازخوواز
بازدەڵباز
بازووپاز
زەمزەمەی بێ دەنگ و خامۆشی ئاوورپەرستانە لە کاتی پەرستنێدا
بانگلواز(کە)
بزڵەبەراز(هەورا)
کوودەڵەبەراز، بێوڵە
بناوانک(باز.، گەرد)
مشکە کووێرەیە گڵی بە کۆمەڵ لە دەشتێ دەردەخاتە سەر زەوی
بوخاز(هەو)
باڵندەیێکە لە چوڕڕەی گچکەترە
بیراز
وەرەنیا، (هەو) بەرەنیا، (هەورا) میراس، چاک کردنەوە،_ی ئاشی._کردن: ڕەقاندن، قەیارەکردن، زبرکردنەوەی دیوی ناوەوەی بەرداش و دەستاڕ دووای سووانی کەل و کونگرتنی دیواری ووشکە کەڵەک، دیوارکردنی ئەملاو لای کارێزو گۆڕ بە ووشکە کەڵەک، لێدانی زۆر
بێ نیاز
تێرو پڕ، خاوەند، دەستەڵات، دەوڵەمەند._ی: تێرو پڕی، دەستەڵاتداری، دەوڵەمەندی
بەدخوواز
دەخسۆیی، دخسین، بەدخووا، بەدئەندێش، خووازۆک، چەسپخووس._ کەسێکە خراپەی مەردومی بووێ._ی: بەدخووازی، بەدئەندێشی، چاو پێهەڵنەهاتن، بێ مادی، (باک) پڵمەڕوو، ویستی خراپ، چەپخووسی، چاوپێ هەڵنەهاتن، دەخس، دەخساندن
بەراز
ووراز، خووگ، (فە) گوراز، خووک، خووگ، (دەر) وەراز، کەمێک لە گاجووت گچکەترەو کلکی کورتەو دووسمە، بەرازی مێ: دەڕ، مالۆس، ماویەبەراز، مەهوو، (فە) ساگەوان، بەرازی نێر: یەکانە. بەرازی کێوی، (باک) بەرازێ کەدی، بەرازی کەوی، (باک) بەرازی کووی، گورانە. جانەوەرێکی کەوی و کێوی و مل کورت و ئەستوورو بۆزە بە نێرەکەی یەکانەو بە مێیەکەی دەڕ یا مالۆس دەڵێن وەکوو سەگ بە جارێکی چووار پێنج کوودەڵەی دەبی، بەراز زۆر مێمڵی کشتوکاڵە بەتایبەتی مەرەزەو جۆو گەنمەشامی و زۆریش حەز لە بەهی و پیازو خووگانەی دەکات، هەر زەوێیکی زەلدارو یا زۆر ڕەق و پتەوبێ گاجووت نەتووانێ بیکێڵێ چەند دانە بەهی یا پیازە خووگانە لەو زەویدا لە چەند جێگەیەدا دەشارنەوە بەراز بە شووێن بۆنیدا دەگەڕێ تا دەیدۆزێتەوە هەموو زەویەکەی دەکێڵێ بە شفرەکانی و دەیانخوواو ئەو جار دەڕوات. قیتکایی سەری شاخانە. (خۆ) بازگە. (هەورا) قوتکە، لووتکە
بەردەباز
بەردێکە لە نێو ئاوێدا سەری لە دەرەوەبێ بەسەریدا باز دەدەن و دەپەڕنەوە، پردەباز، بهۆز