تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قومار
گەمەیێکی ئەنجام پیسە بۆ پارە لێک بردنەوە. لە- ێ دادۆڕاندن:واتە لە دەست چوون و زیانکردن. لە-ێدا بردنەوە: قازانج کردن. فڕوفێڵ.فشه٬ گاڵته٬ یاری٬ کایە
قوماندار
(باک.): فەرماندار٬ شەڕکەر٬ شەڕانی
قونار
لق و پۆپی بن بەری داران. –کردن٬(خۆ.):قونێر٬ لێکردنەوەی لق و پۆپی دارەمێوێیە بۆ ئەوەی لقەکانی ناوەڕاستی بەهێز بن و بەریش زۆر بگرن
قونتار
بنار٬ دامێنی چیا٬ پێ دەشت
قوندار
(زا.):قووندەر
قووتار
(خۆ.):لێکردنەوەی لق و پۆپەی دارە مێوییە تا لقەکانی ناوەڕاستێ بەهێز بن و بەری زۆر بگرن. (خۆ.)قونێر
قوونار
قونار.-کردن:قونار کردن
قوژبندار
(باک.): بستی٬ گۆشەدار٬ سووچدار
قژدار
پرچن.-ی: پرچنی٬ پرچ هێشتنەوە
قۆچدار
قیفار
(باک.): کارک٬ قیڤار
قیندار
کیندار. –ی کینۆیی.
قیڤار
(باک.): کارگز٬ (زا.): گیایەکی دڕکاوییە کەر زۆری حەز لێدەکات
قەبار
(کە.):تووێژی سەر برینان٬ قرتماغە
قەتار
(هەورا.): کاروانی ووڵاخی بەرزە کە بەرو دووا بڕۆن٬ ڕزن٬ ڕەسە.- ڕێگای ئاسن:ڕێزە ژوورێکی. ئاسنین تێکخراوە مەکینەی ڕاکیش بە سەر ڕێگای ئاسن دا ڕایان دەکێشێ. یەکێکە لە (12) بەندە کۆنە خۆشەکانی کوردی
قەردار
قەرزار
قەرزدار٬ بدێکا
قەرزدار
لەسەر٬ قەرزار٬ قەردار٬ (باک.): کەردار. –ی:قەرزداری
قەلیاندار
(باک.): بەردەفکر
قەلیەشار
(دزە.):جوورە گیایەکە چۆغانی پێدەڵێن بۆ سابوون دەبێ. دەرمانێکیشە