تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیسارە
(باک)چۆنێتی خانەی دامانە، کە بۆ گەمەی (دامێنێ) دەستدەدات
ئیمجارە
ئینجارە(زا)
ئێوارە
هێوارە، خۆراوا، چراکران، شۆم، شیم و وێرەگا، شام، ئێوارێ، هێوارە(باک) هێڤار، ئێڤار، هەنگۆر؛_ تان باش: ئێڤارا وە خۆش
ئێوارە ووڵ(دزە)
ئێوارەبارانە
ئەستارە
ئەفارە(باک)
هێشووکەر، گوڵ هەڵگرەوە
ئەمجارە
ئەم کەڕەتە
ئەوارە(باک)
ئەژمارە
ئەیارە
عەیار، عەیارە، پێوانە، ئەندازە،(باک) پێست، خەز
باباپیارە(هەورا)
بارە(کر)
هات بۆ دەخڵ و دان و ئیتر. بەهرە، سوود. (شەبەڕۆژ) بێنە، بهێنە. بابەت، لایەن، لەبارە، لەبابەت، له_ی منەوە چت بیستووە. (زا) عەرەبانەی دەستی. بونیە، سرشت، فترەت
باوە پیارە(بابا.، جا.، هەورا)
زڕباب، زڕباووک، مێردی دایک
بزمارە
ووردە پووازێکە لە گێر(بلۆسک)ی ئاشی دهدرێ تا نەمیزێ، (ئەردە) مێخەکە
بسمارە(ئەردە)
بنارە
گڕوو گرتنی منداڵان، هەڤڕک، ووڕک، (ڕەوا) دڕنەگە
بژارە
دۆزیین، خوراندن. هەڵبژاردە، بژاردە._کردن: هەڵبژاردن، ژماردن. ڕاستکردنەوەی ڕایەڵی جۆڵا، کە پاش و پێش بکەوێ. تاوان، بژاردە