تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاداب(باڵە.، مام)
زووخاو، زۆخ، کێمی برینانە
ئادار(باک)
ئاخەلێوە، خاکەلێوە، نەورۆز. نێوی مانگی سەرەتای بەهارێیە، ئازار
ئادارۆک(باک)
جێژنی نوێ مانگی خاکەلێوەیە نەورۆزی دابی کۆنە. گوڵێکە سپی و بنەوشەشی هەیە
ئادان(باک)
بەکەڵک، پڕسوود، شووێنێکە پڕ بەرو بۆبێ. زەوییەکە بەپیت و فەڕ بێ بۆ کشت و کاڵ
ئادانی(باک)
پڕسوودی، بەکەڵکی، پڕبەرو بۆیی
ئاوپیادان
ئاوتێکردن
ئاگادار
بەئاگا، ووشیار، زیرەڤان، پارێزەر، پارێزگار، برێڤ، پارێزدار، حاڵی. بێدار._ بوون: بێداربوون، ئاگاداری دەستخستن، برێڤان._ کردن: وەئاگا هێنان، بێدارکردن._ کردنەوە: لە خەو هەڵستاندن، ووشیار کردنەوە
ئاگاداری
ئاگردادان
(باک) ئاگرداران، بەدخوویی، داوێن پیسی
ئاڵادار
درەوشدار، ئاڵاهەڵگر، ئالدار
ئاڵاداری
ئاڵاهەڵگری
ئەلقادار(باک)
تفەنگی خەتخەدار
بادار
(هەورادەر) ڤادار، وادار، (دەر) واووڵ، کەسێکە بای لە ئەندامی دابێ. باهێنە. هەوادار، بادی هەوا
بادارۆک(باک)
جوورە پارچەیێکی پەنجەرە پەنجەرەیەو ئاوا چنراوە. جوورە قردێلەیەکە لەسەری منداڵان دەدرێ
باداری
(دەر)واداری، نەخۆشییەکە لە چۆک و سەرشان و پشتی مرۆی دەدات. بایی. وینک. بێوەسیری
بادارێتی
بادام
(باد)باهیڤ، بەهیڤ، (هەو) باوی، بادەم، لرز، قەوارۆک، چەقیلە، چەقالە، چووالە، بایەو، بایام، پیام، دەیندک. سەری داری بادامییە. داری_ی: (باد)دارا بەهیڤی
بادامچە
بادامی
چتێکە وە چەشنی بادامی بچێ
بادامی تاڵ