تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاگرکوژێنەوە
ئاگرکێش
(دەر) کووانی کێش، (هەورا) مەسێ، خاکەنازی ئاگر کێشەوە
ئاگرگر
ئاگر گرتوو، ئاوور گرتوو. ژن یا پیاوێکی هەوەس پەرستە
ئاگرگرتن
ئاوورگرتن، تووڕەبوون و داگیرسانی ئاوور، (باک) ئاگرگوڕکرن، ئاگرگەش کردنەوە
ئاگرگرووشک
ئێسقانی چەناگەیە
ئاگرگەرم
ڕشتبوون لەسەر کارێک، سووربوون لەسەر کارێک. بۆ ژن یا پیاوێکی هەوەس پەرستیش بەکار دەبرێ
ئاگرگەش کەرە
بڕوانە: ئاگرگەش کەرەوە
ئاگرگەش کەرەوە
(باد) ئاوڵەمە، چتێکە بەقەد نیمچە بەرداخێکی لە تێل دەچنرێ و زریزەیێکی درێژی پێوەیە ڕەژو و ئاگری تێدەخرێ بە هەڵسووڕاندنی گەشی دەکاتەوە
ئاگرگەشەوکەر(ئەردە)
ئاگرگەش کەرەوە
ئاگرۆشکە
ئاورە، ئاگرۆکەی منداڵان
ئاگرۆچکە
ئاوورە، ئاگری بچووک و کز. ئاگرۆچکەی منداڵان، گەمەیەکە
ئاگرۆکانێ
(هەورا) ئاورۆچکەی منداڵان
ئاگرۆکە
جوورە برینێکی ئاوداری منداڵانە لە ڕوو پەیدا دەبێ، (هەورا) ئاوورە، ئایزەقوڵە، واز. ئاگرۆشکەی منداڵان
ئاگری ژێرکا
بۆ یەکێک بەکار دەبرێ، کە لە ژێرەوە بە نهێنی شەڕو گێچەڵ هەڵاییسێنی
ئاگری(فە)
ژن یا پیاوێکی هەوەس پەرستە. ناوی چیایەکی گەورەو ناودارە کەوتۆتە کوردستان و نزیک سنووری ئێران و ڕووسیا دیارە ئاگری لێ بووە، ئاڕاراتیشی پێ دەڵێن
ئاگرین(باک)
ئاورین، چتێکە وەک ئاگر. مرۆیەکە زۆر ئازاو بەکار بێت
ئاگرە
ئاتەشەک، ئاوورە، ئاگرۆکە، ئاگرەکە، هەوڵەفەڕەنگی، جوورە برینێکە بە دەم و چاوی منداڵان هەڵدەپەڕێ. جوورە یارییەکی دوو دەستەییە. جوورە نەخۆشیێکە لە کشتوکاڵان دەدا گەڵایەکانی زەردو ووشک دەکات و لە ناوی دەبا