تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاغاووک
ئاووکێ بێداری. گۆرانی بێژو شایەرێکی کوردی باکوورە
ئاغاوێ
گەورەو خاوەندی دێ
ئاغایانە
چەشنی ئاغایان، بەگانە، گەورانە، ئاغایی، وەکوو ئاغایان. چتێکیشە بۆ ئاغایان کۆکرێتەوە، سەرانە
ئاغایی
بڕوانە: ئاغایانە، ڕێ و ڕەووشتی ئاغایان
ئاغری
پارچەیێکی ناسراوە
ئاغچی واش
گیایەکی گوڵ سپیه و بۆنی خۆشەو گوڵاوی لێ دەگرن
ئاغە
بڕوانە: ئاغا
ئاغەسووریی
هۆزێکی کوردە
ئاغەڵ
(سۆ) قسن، ئاخەڵ، ووشکەکەڵەکی بەگەڕە لە دەورەی گۆڕو ئیتردا دروستی دەکەن. جێی داکردنی ئاژاڵانە لە زستانێدا
ئاغەڵان
هەوراگە
ئافاقە(فە)
ئافتاو
خۆرەتاو، هەتاو. خورشید. خۆر، ڕۆژێکە لە حەوا هەڵدێ هەموو گێتی ڕووناک دەکاتەوەو، کە ئاوابوو گشت گێتی تاریک دەبێ. نێوی ئافرەتانیشە
ئافتاونیشان
بلوورێکی سپی ئەستوورە وێنەی مەسینەیەکی پێوەیە. مەڕمەڕشای ئافتاونیشان
ئافتاوگەردان
سەیوان، چەتری هەتاوێ. چادری گچکە، خێوەتی بچووک
ئافتاوی
ئاشکرا، دیار، خویا._ بوون: ئاشکرابوون
ئافتاوەولەگەن
مەسینەو دەستشۆر