تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوڕا
هاوڕێ، برادەر، هاوبیرو باوەڕ
ئاوڕایی
هەوڕێیی، هاوبیرو باوەڕی
ئاوڕشانن
بڕوانە: ئاوڕشاندن
ئاوڕشێن
ئاپڕژێنکار، ئەو کەسەیە، کە ئاوێ بەزەویدا بڕشێنێ، پڕژاندنی ئاو بە زەویدا
ئاوڕوو(هەورا)
ئاوڕووبردن(هەورا)
ئابڕووبردن، ریسواکردن، بەدناوکردنی کەسێک
ئاوڕووت
ئاوەڕووت._ کردن: ئاوەڕووتکردن
ئاوڕوودار(هەورا)
ئابڕوودار
ئاوڕووداری(هەورا)
ئابڕووداری
ئاوڕوومەند
ئابڕوومەند._ی: ئابڕوومەندی
ئاوڕوونکەرە
ئاوڕوونکەرە
ئاو ڕۆشنکەرە
ئاوڕوونکەرەوە
ئاوڕەوشەنکەرەوە، گیاندارێکی ڕەشی گچکەیە بەسەر ئاوێدادێت و دەچێ گۆیا کە ئاوەکە قوڕاوو لێخن بێ ئەو ڕوونی دەکاتەوە
ئاوڕووچوواندن(هەورا)
ئابڕووچوواندن
ئاوڕووچووگ
ئابڕووچوو، بەدناو
ئاوڕژان
ڕژانی ئاو. تووتکان، بۆ نێرو مێیان بەکار دەبرێ، تۆو(مەنی)هاتنەوە. کە چتێک بخورێ بڵێن دا بەشی ئەو منداڵەی بدە با تووی نەشکێ گۆیا، کە تۆوی بتکێ منداڵی نابێ، ڕەنگ ڕژان، نەخشە دانران
ئاوڕژاندن
ڕژتنی ئاو، ڕشتنی ئاو. تووتکاندن، مەنی فڕێدان. ڕەنگ ڕژتن