تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاشڤۆرت(باک)
ئاشک(باک)
چیکڵدانەی مرۆ و هەموو جوورە زیتدەوارێکییە. ئاش بەڵان(ک) نیشانەی گچکەکردنەوەیە
ئاشکار
بڕوانە: ئاشکرا
ئاشکرا
دیار، دیارکەوتوو، ئافتاوی، شتیار، ڕوهند، ئاشکار، بەردەز، خووانی، ئەشکەرە، باڕەباڕ، بێ پێچ و پەنا، پەرت، پەیدا._ بوون: دەرکەوتن، ڤێڤرین._ کردن: (هەورا)ئاشکرکەردەی، دەرخستن، ڤەوڕاندن، پەردە لەسەر لابردن، درکاندن: ڤێڤراندن، ڤەپچەڕاندن
ئاشکرایی
بەرچاوی، شتیاری.به_: بە بێ پێچ و پەناو شاردنەوە
ئاشکڕین
کڕینی ئاشی
ئاشکەرا(باک)
ئاشکرا._ کرن: ئاشکراکردن
ئاشگێڕ
ئاشەوان. ئەندازەیێکە لە ئاو، کە ئاشی پێ بگەڕێ
ئاشگەڕان
ئاشگەڕێن
وەستای ئاشی، کەسێکی ئاشی ڕەنێو بێنێ، بە کەسێکیش دەڵێن، کە بتوانێ ئیشی خۆی هەڵسووڕێنی
ئاشۆ(باک)
ئاشی ئاوی
ئاشێکە بە ئاوی بخولێتەوە
ئاشی بای
ئاشێکە بە بای کاربکات
ئاشی ووڵاخی
ئاسیاوی ئەسپی
ئاشی(باک)
کەسێکە باراشی بباتە ئاشی
ئاشیت
(باک) هەرەس، ئەو ڕنووە بەفرەیە، کە لە کێوان دەکەوێتە خووارەوە. بڕوانە: ئاشیتا
ئاشیتا
ئێلەکی گەورەیە لەنێوانی شاری قامیشلوو و (چلاغا)دا. ئەولیا چەلەبی گەڕۆکی ترکی ناودار لەپێش 800ساڵاندا نووسیویە: (ناوی هۆزێکی کوردە لە جزیرە)