تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



trace (verb)
شۆپاندن، هەڵگرتنەوەی شوێنپێ.
vertebrated
کەرتۆڵ، بابەتێکی تێکبەستەی کەرتکەرت، وەک بڕبڕەی پشت، زنجیری ئامێری کارگە، زنجیری گەردانە. گەر «بڕبڕەداران» نەبا دەکرا ئەم کەرتۆڵە چەمکێکی باش با بۆ vertebrate. بڕوانە جەلیزادە، «زاراوەسازیی پێوانە»، www.mamosta.net
conversational implicature
نێوتۆژکەی گفتوگۆبار، نێوتۆژکەیەکە: ئاخێوەر لە دەربڕینەکەدا ئاماژەی پێ دەدات بەشێکە لە ماکی دەربڕینەکە، بەڵام بەشدار نییە لە دەربڕینی پاتەوپاتی ڕاستەوخۆ و هەروەها کۆدڕێژ نەکراوە بەو واتا زمانەکییەی لە دەربڕینەکەدا هەیە نموونە، پرسیارێک دەڵێت: «چۆکلادێکت نییە؟» وەڵام: «من شیرینی ناخۆم». بەڵام مەبەستی وەڵامەکە باسێکی دیکەیە: «نا، چۆکلادم نییە». ئەمە نێوتۆژکەی سەربە گفتوگۆیە، گفتوگۆبارە. سەرچاوە: https://doi.org/10.1093/acrefore/9780199384655.013.205
nonverbal translations
تەرجەمەی نابێژەکی
norm-governed
نۆرم-فەرمان، بەرهەمێک یان ڕەفتارێک بەرتاوی نۆرمە بێت، نۆرم جڵەوی بکێشێت.
Crossover educational trends
ڕەوتی فێرکاریی دەرباز، ڕەوتی فێرکاریی ڕشتەبڕ
problem solver
چارەدۆز، کەسێکی ئەرکی دۆزینەوەی چارەسەر دەگرێتە ئەستۆ