تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
یەوم
ڕۆژ.

ئایا مەقامی ڕوخصەتە لەم بەینە بێمەوە،
یا مەصڵەحەت تەوەققوفە تا یەومی نەفخی صوور؟
سەرچاوە: نالی
* مامۆستا شێخ بابەڕەسووڵی عەبابەیلێ ئەیگێڕایەوە کەوا بیستوویە لەناو فەقێ موستەعیدەکانی شێخەوڵای خەرپانیدا تا موفتیی زەهاویی لە مەجلیسدا بووبێ مەلایاسینی تەشاری مافی قسەکردنی نەبوە و، مەلا یاسین له مەجلیسدا بووبێ مەلا یووسفی تەوێڵەیی مافی قسە کردنی نەبوە و، تا مەلا یووسفیش له مەجلسیدا بووبێ نالییی مافی قسەکردنی نەبوە، واتە
نالییی پلەی چوارەمی بووە لەناویانا. لەوانەیە ئەم بەیتی « حەربا » یەش پەیوەندێکی بەم مەسەلەیەوە هەبێ، هەروەها لەوانەیه پارچە شیعری « ئەحوەلی تەفرەقە نەظەر..» یش، وەک له شوێنی خۆیدا ئیشارەتمان بۆ کرد، لایەکی ئەم مەسەلەیەمان بۆ ڕوون بکاتەوە.

نەییری ئەعظەم وەها تاوی دەدا وەک مەنجەنیق
بۆ دەوامی ڕۆژپەرستیی جەمعی حەربای دێتە ناو
سەرچاوە: نالی
زایەوە
تەقیی.

هەر چاوەیێ کە وشک و عەقیمی بوڵەندییە،
وەک طەبعی من بە نەظمی خوشی نەغمە زایەوە
سەرچاوە: نالی
ڕشایەوە
ڕشانەوەی ترێ لە کوردەواریدا بەو کاتەی ئەوترێ کە تازە هێشووی بەرسیلە دەرئەکەوێ و دەنکەکانی ئێجگار وردن.

هەنجیری نەو شکۆفە کە پڕ بوو لە شیری صاف،
طیفلی عینەب شکۆفەیی کرد و ڕشایەوە