تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
ئیکسیر
مایەیەکی کیمیاییە گوایە ئاسن و مسی پێ ئەکری بە زێڕ.

تیژاوی سوروشکم وەکو ئیکسیری سوهەیلە
ڕوخسارەیی زەردم وەکوو ئەوراقی خەزانە
سەرچاوە: نالی
ئیکمال
بەرەو تەواویی چوون.

وەک قافی زەمین قابیلی ئیمکال و تەرەققیی..
وەک بورجی سەما لایقی ئیقبال و عورووجی!
سەرچاوە: نالی
بیکر
کچ، بەرابەری ژن.

بۆ تۆ کە بیکر و تازە، وەکو حۆریی جەننەتی
قەیدی چییە عەجووزەیی دونیا بدەم طەڵاق؟!
سەرچاوە: نالی
حیکمەت
فەرموودەی بەمەعنا،

حیکمه تی تۆ مولهەمه، هەم قەدەمت مەرحەمە
موستەحەقی مەرهەمه سینەیی ئەفگاری من
سەرچاوە: نالی
حیکمەتی شیعر
شیعر و هەڵبەستی وا کە پڕ بێ لە مەعنا و زانست.

« نالیی » نییەتی سیحری بەیان، حیکمەتی شیعرە
ئەمما نییەتی قووەتی دڵ، قودرەتی ئینشا
سەرچاوە: نالی
حیکەم
جەمعی (حیکمەت) ـە واتە ژیریی و زانایی. ناوی یەکێکیشە لە زانستەکان کە ئەگەر لەگەڵ زاراوەی زانستیی ئەم چەرخەدا بەراوردی بکەین، فەلسەفە و پزیشکی و فیزیا و دەروون شناسی ئەگرێتەوە.

لەکن ئەو جەوهەرە فەردە لە هەیولا نییە باس
لە حیکەم پەروەرییی بوو عەلی سینا نییە باس
سەرچاوە: نالی
حەڵقەیی ذیکر
کۆبونەوەی دەروێشی قادریی یا صۆفیی نەقشبەندیی بۆ ناوهێنان و یادکردنەوەی خوا.

شێخم، چ گەرمە حەڵقەیی ذیکرت بە ڕەشبەڵەک!
حاڵی ئەمانە خۆ بە جەنابت موحەووەلە!
سەرچاوە: نالی
سالیکی صەبر و تەحەممول
ڕێگای سەبرکردن و باری مەینەت هەڵگرتنی گرتبوە بەر.

قانیعی بابی ڕەضا و ڕاضی بە پووش و دڕک و داڵ
سالیکی صەبر و تەحەممول، بوردەبار و هیچ نەوێژ
سەرچاوە: نالی
سالیکی ڕاه
ڕێ گرتووەبەر.

بۆ سەیری خەرامیدەنی ئەم سەرو قەدانه،
صۆفی له طەڵەبدان و، هەموو سالیکی ڕاهن
سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی
فیکر
بیر لێ کردنەوە. پارچە کاغەز یا پارچە قوماشێکە وەک لوولە لوول ئەدرێ و مۆمی داگیرساوی ئەخرێتە ناو بۆئەوەی کە لەشوێنێکەوە برا بۆ شوێنێکی کە با نەیکوژێنێتەوە. بە هەر شتێکی لوول دراویش ئەوترێ.

سەیلی هیجرت بەردی بنچینەی لە ڕەگ هێنامەدەر
باری فیکرت قەددی ڕاستی تێشکاندم وەک فەنەر
سەرچاوە: نالی
فیکرەت
بیروڕا.

« نالیی » ئیستە تاجی شاهیی و تەختی خاقانیی هەیە
شەوکەت ئارا، موحتەشەم دیوانه، فیکرەت صائیبه
سەرچاوە: نالی
قەیکردنەوە
ڕشانەوە.

قامەتت نەخلە، بە شیری، فائیقەی پەی کردووە
نەحلی بێنێشی مەمەت شەهدی سپیی قەی کردووە
سەرچاوە: نالی
مەسئەلە بیکر
مەسئەلەی بیکر، ئەو بابەتەی کەس ڕێی بە لێکدانەوەی نەبردبێ.

هەر مەسئەلە بیکرێ کە بە تۆ شەرحی کرابێ
مومکین نییە کەس دەخڵی بکا چین و خەطا بێ
سەرچاوە: نالی
مەیکەدە
مەیخانە.

عاشق هەوەسی مەیکەدەوو عیلمی بەسیطە
عاقڵ طەلەبی مەدرەسەوو جەهلی مورەککەب
سەرچاوە: نالی
نیکاح
مارەبڕین.

هەردەمە فەرشی کەسێکی کەیە بێ مەهر و نیکاح
دوور لە چاکانی، عەجەب فاحیشە دنیایێکە!
سەرچاوە: نالی
نیکس
شکاندنەوەی شتێک بە جۆرێک سەری بکەوێتەوە خوارەوە.

مرووری نەکسە کە عەکسی قەمەر دەکا بە ڕەمەق
ذوبوولی نیکسە دەگێڕێ کە عەکسی ڕیش بە شیر
سەرچاوە: نالی
پەیکان
تیر.

کووچە کووچە خوون چەکەی پەیکانی موژگانی گوڵم،
بۆ شەهیدیی شاهیدە دائیم کە خوێنم جارییە
سەرچاوە: نالی
پەیکردن
بڕین.

نیشانەی پوختەگیی بێ دەنگییە « نالیی »! ئەگەر پوختەی
بە حوججەت طەی بکە نامە، بە حیددەت پەی بکە خامە
سەرچاوە: نالی
پەیکردن
قاچ بڕینەوە. نەحل

قامەتت نەخلە، بە شیری، فائیقەی پەی کردووە
نەحلی بێنێشی مەمەت شەهدی سپیی قەی کردووە