تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
موحریم
ئەو کەسەی نیازی حەجی هەبێ و چوبێتە ئیحرامەوە، و جلوبەرگی نەدووراوی ئیحرامی پۆشیبێ و سەری ڕووت کردبێ.

موغەیلانی جل و مێزەر دڕێنی صۆفییە، یەعنیی
ئەمە ڕێی موحریمانی مەحرەمی سەر ڕووت و عوریانە
سەرچاوە: نالی
مولازیم
هاوسەر.

ئەلیف نەکیرەوو بێگانە، نایەتە تەعریف
عەلەم موشابیهی غەیر و مولازیمی تەنکیر
سەرچاوە: نالی
مونەججیم
ئەستێرەگرەوە.

مونەججیم کەرگەس و لاشەی لە لا شەیئێکە، نەیزانی
کە ئەم ئەفلاکە چەند لاکە، کە ئەم گەردوونە چەند دوونە
سەرچاوە: نالی
نائیم
نووستوو.

شەو نائیم و قائیم، عەلەمی بابی ڕەضا بێ
بێ دیدە هەڵستێ بە مەثەل عەینی عەصا بێ
سەرچاوە: نالی
نیم نیگاە
لاچاو.

طەبعی « نالیی » توندە ئەمڕۆ، یا بە نەشئەی نیم نیگاە
مەستی ڕەحڕاح و مەی و ڕاح و قەراح و قەرقەفە؟!
سەرچاوە: نالی
نەسیم
شنەی بای بەیانیی.

خەندەی نەفەسی تۆ بو وەکوو صوبح و نەسیمی
یا گوڵ دەمی پشکوتن و عەطری وەرەقی بوو
سەرچاوە: نالی
نەسیم
سروەی وەک ناسکی با.

گەرمیی و تەڕیی بەهارە کە پشکۆ کوژایەوە
پشکۆی گوڵاتەشین بە نەسیم بوو گەشایەوە
سەرچاوە: نالی
هاذیم
تیژبڕ.

ئەو بابە کە فەتح و ظەفەری قەلعەیە قەلعی
با قەلعی بکا زەلزەلەیی هاذیمی لەذذات
سەرچاوە: نالی
یەتیم
هەتیو.

یا ڕەئسی یەتیمێکی کە بێ بەرگ و نەوا بێ
غەڵطان و سەراسیمە: نە داکێک و نە بابێ