تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
طیب
شتی بۆن خۆش.

« نالیی » لەبی (حەبیبه) هەم طیب و هەم طەبیبه
خولاصەیی لەبیبه، فەرمانبەری لەبی به
سەرچاوە: نالی
طەبیب
پزیشک، مەبەست لێی دەرمانه به مەجاز.

« نالیی » لەبی (حەبیبه) هەم طیب و هەم طەبیبه
خولاصەیی لەبیبه، فەرمانبەری لەبی به
سەرچاوە: نالی
طەییب، طاهیر
پاک و خاوێن.

طەیبه که یەعنی طەییب و طاهیر به ڕەوحی ڕۆح
فەرقی ئەڵین: گڵی له گوڵ، ئاوی لە کەوثەرە
سەرچاوە: نالی
غائیب
نادیار، ئەوەی ماڵ و حاڵ و کەس و کاری خۆی بەجێ هێشتبێ و نەزانن لەکوێیە.

« نالیی » خەبەری بێ ئەثەری غائیبە، ئەمما
ناڵێکی حەزین دێ لە موناجاتی سەحەردا
سەرچاوە: نالی
غائیب
نادیار. له عیلمی نەحویشدا جۆرە ضەمیرێک و له عیلمی ضەرفیشدا جۆرە فیعلێکه.

حاضری ئەمر و خیطابه دڵ، ئەگەرچیی مەنهییە!
راجیعی تۆیە ضەمیری من، ئەگەر چیی غائیبه!
سەرچاوە: نالی
غەیب
نادیاریی

شەعائیر یەک بەیەک مەسرووری سیڕڕی غەیبی لاڕەیبیی
مەساعیی سەربەسەر مەشکووری دەرکی بەیتی باریی بێ!
سەرچاوە: نالی
فریب
هەڵخەڵەتاندن.

صاحێب زەڕ و زیوێ کە فریبی عوقەلا بێ
ئیکسیری طەڵای ئەحمەری چەند قەطرە لە لا بێ
سەرچاوە: نالی
لاعیب
یارییکەر.

عەیب و لەعبی خەڵقی کرد تا یاری خستە داوی خۆی
خەصمه کەی من کەلبی ئاهوو گیرە، خیرسی لاعیبە
سەرچاوە: نالی
له بیب
عاقڵ.

« نالیی » لەبی (حەبیبه) هەم طیب و هەم طەبیبه
خولاصەیی لەبیبه، فەرمانبەری لەبی به
سەرچاوە: نالی
لەهیب
بڵێسە.

تۆ شگوفتە وەردی، من مایلم به زەردیی
تۆ هەمسەرت نەسیمه، من هەمدەمم لەهیبە
سەرچاوە: نالی
موذنیب
سەرچاوە: نالی
موصیب
ئەوەی باش بۆ شتێ بچێ و بیپێکی.

من دەڵێم شەو بوو بە ڕۆژ، نەفسم دەڵێ ڕۆژ بوو بە شەو
ئەو موصیبە، چونکە چاوی پێ سپیی بوو، من غەلەط
سەرچاوە: نالی
موعریب
ئەوەی سەر و ژێر ئەکا بۆ وشە و ڕستە لێک ئەداتەوە. لێرەدا ئەوەی (ئەم دیو و ئەو دیو) بە ئافرەت ئەکا.

لە نەحو و صەرفی ئەداتێ مەپرسە ئەی موعریب
کە ڕەفع و نەصب و جەڕ و جەزمە ئالەتی تەقریر
سەرچاوە: نالی
مەهیب
ترس لێکراو.

ئەو طیفله خورد ساله، هەرچەندە وەک غەزاله
ئەمما که هاتە نه خچیر شێر صەولەتی مەهیبه
سەرچاوە: نالی
نائیب
جێنشین.

حەوزی پڕی کە نائیبی دیدەی منە لەوێ،
لێڵاوی دانەهاتووە وەک سەیلی (شیوەسوور) ؟
سەرچاوە: نالی
ڕاغیب
ئەوەی ئارەزووی لە شتێ بێ.

گوتم ئەی قیبلە قوزە! بۆچی بە تەحریری حەریر
ڕاغیبی لیبسی عەجەم، تاریکی بەرگی یەمەنی؟
سەرچاوە: نالی
ڕەقیب
بەدکاری نێوان یاران و و دڵداران،

ڕەقیب و موددەعی فیتنه و عیلاقەی چاوی جادووتن
له گۆشەی گۆشەوارەت نائیبی هارووت و مارووتن
سەرچاوە: نالی
ڕەقیب
بەدکار.

هەر لەحظە دەڵێم من سەگی دەرگام و ڕەقیبیش
دێتە سەر و چاوم کە منیش سەگ مەگەسێکم!
سەرچاوە: نالی
کاتیب
نووسەر. مەبەست له خوایە.

خاڵی بەینی چاو و ئەبرۆت ئینتیخابی کاتیبه
یەعنی نوقطه ی فەرقی ئیبنو موقله ویبنو حاجیبه