تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
بەیاض
سپیەتیی. کاغەز.

خوصووصەن هیندووی خەططی بەیاضی ڕوویی (مەحموود) م،
لە موڵکی (ڕۆم) ەدا ئیستەش (خەلیفە) ی شاری (بەغدا) یە
سەرچاوە: نالی
بەیان
قسە و گفتوگۆ.

طەڵعەتی ئایەتی جان. مەظهەری ئیعجازی بەیان:
لەبی دورج و، دەهەنی سیڕڕ و، کەلامی عەلەنە
سەرچاوە: نالی
بەیانی دا
دەرکەوت.

له دوگمەی سوخمه دوێنێ نوێژی شێوان
بەیانی دا سفیدەی باغی سێوان
سەرچاوە: نالی
جۆیایی بەقا
ئەوەی ژیانی هەمیشەییە.

بۆ ماچی دەمی ڕەنگە لە عیشوەی خەمی ئەبرۆی
جۆیایی بەقا خۆی لە دەمی تێغی فەنا دا
سەرچاوە: نالی
حەڵقەیی هیندووسییان
ئەڵقەیی ڕەش وەک هیندۆکیی که پێستیان ڕەشتاڵه یه. لووتەوانه.

کوفری زوڵفە تار و، ماری ئەرقەمن
صفری خاڵه، حەڵقەیی هیندووسییان
سەرچاوە: نالی
خیابان
ئەو هێڵە سپییەی لەنێوان دوو نیوەی بەیتی قەسیدەدا ستوونیی دائەکشێ. هەروەها سپێتی نێوان دێڕێک و دێڕێک.

وەرە سەیری خیابان و بەیاضی دەفتەری نالیی
کە صەف صەف، مەصرەعی بەرجەستە، ڕیزی سەروی مەوزوونە
سەرچاوە: نالی
خیابان
شەقام.

شوتوربانا! ئەمە پەرژینی باغی ڕەوضەیە، یاخۆ
عەرار و عەرعەر و بانی خیابانی بیابانە؟!
سەرچاوە: نالی
خەیاڵ
خەیاڵکردنەوە. سێبەر.

زارم وەکو هیلال و نەحیفم وەکو خەیاڵ!
ئایا دەکەومە زار و بەدڵدا دەکەم خوطوور؟!
سەرچاوە: نالی
دیار
وڵات.

تاڵی بێ یار و دیار و تار و مار
عەلقەمی چیی؟ ئەرقەمی چیی؟ سەم دەخۆم!
سەرچاوە: نالی
دیدەیی گریان
چاوێ کە بگریێت.

جۆشش و تابە لە نێو دیدەیی گریانمدا
چ تەنوورێکە لە تەندوورەیی طۆفانمدا
سەرچاوە: نالی
دەریای عومان
دەریایەکە لە ڕۆژەڵاتی نیمچە دورگەی عەرەب، لە باشووری ڕۆژاوایەوە وڵاتی (عومان) یش هەیە کە پایتەختەکەی شاری (مەسقەط) ە.

چاوی من دەم دەم دەڕێژێ ئاوی صاف و خوێنی گەش
دا بڵێن دەریای عومانە دوڕڕ و مەرجانی هەیە
سەرچاوە: نالی
دەستیار
یارمەتیی دەر.

بە وەقتی تەلبییە مەستی شوهوودی (صبغة اللە) بێ!
بە گاهی تەروییە سیڕڕی (ید اللە) دەستیاری بێ!
سەرچاوە: نالی
زیارەت
زیارەتی گۆڕ.

سەر خاتیمەیی حوسنی عیادەت کە نەهاتی
بارێ بگەرە فاتیحەوو دەئبی زیارەت!
سەرچاوە: نالی
سیاتاو
هەوری ڕەشی باراناویی.

یا دووکەڵی جەستەی منە بەو شەمعە سووتاوە،
یا هەوری سیاتاوە کە مانیع لە هەتاوە؟!
سەرچاوە: نالی
سیادەت
سەییدایەتیی.

کە جێگەت بۆ عیبادەت بێ، چ فەوقانیی، چ تەحتانیی
کە حوببت بۆ سیادەت بێ، چ (بەرزنجیی) ، چ (باراویی)
سەرچاوە: نالی
سیاسەنگ
بەردی ڕەش. کینایەیە لە ڕەقیی.

دڵ سیاسەنگ نەبێ، مائیلی خاکی وە طە نە
خاڵی لەعلی حەبەشە، ساکینی بوردی یەمەنە
سەرچاوە: نالی
سیاهیی
ڕەشیی.

چ زەرقا؟ بۆ سیاه ی ی دەفتەری هەر ناصییە ماحیی
چ طەیبە؟ بۆ تەبایی دەردی هەر دەرماندە دەرمانە
سەرچاوە: نالی
سیحری بەیان
وتەیەک ئەوەندە جوان بێ وەک سیحر خەڵک سەرسام بکا.

« نالیی » نییەتی سیحری بەیان، حیکمەتی شیعرە
ئەمما نییەتی قووەتی دڵ، قودرەتی ئینشا
سەرچاوە: نالی
سییان
سیاهن، ڕەشن.

ئەم غەزالانه که نەقشی دیدەمن
تەن سپین و چاو و خاڵ و موو سییان
سەرچاوە: نالی
سییان
سێن.

ئەهلی تەعدادی مەحاسین نووسییان
خاڵ یەک و، زوڵفی دووان، هەردوو سییان