تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان

سەرچاوە: نالی
کانی ئاسکان
کانی و سەراوێک بووە لە ڕۆژاوای سولەیمانییەوە، ئیستا گەڕەکێکە. لە سەردەمی بابانەکاندا، وەک لە شیعرێکی شێخ ڕەزاوە. دەرئەکەوێ، مەیدانی ڕمبازی و پێشبڕکەی سواریی بووە.

ئێستەش مەکانی ئاسکەیە (کانیی ئاسکان) ،
یاخۆ بووە بە مەلعەبەیی گورگ و لوورەلوور؟!
سەرچاوە: نالی
کانی با
کانی و سەراوێکە لەودیوی گردی سەیوانەوە سەیرانگای بەهارانی خەڵکی سولەیمانییە. نەزەرگەی شەخسێکیشە ئەڵێن چاککردنەوەی باداریی گرتووەتە خۆی.

ئایا بە جەمع و دائیرەیە دەوری (کانی با) ،
یاخۆ بووە بە تەفریقەیی شۆڕش و نوشوور؟!
سەرچاوە: نالی
* مامۆستا شێخ بابەڕەسووڵی عەبابەیلێ ئەیگێڕایەوە کەوا بیستوویە لەناو فەقێ موستەعیدەکانی شێخەوڵای خەرپانیدا تا موفتیی زەهاویی لە مەجلیسدا بووبێ مەلایاسینی تەشاری مافی قسەکردنی نەبوە و، مەلا یاسین له مەجلیسدا بووبێ مەلا یووسفی تەوێڵەیی مافی قسە کردنی نەبوە و، تا مەلا یووسفیش له مەجلسیدا بووبێ نالییی مافی قسەکردنی نەبوە، واتە
نالییی پلەی چوارەمی بووە لەناویانا. لەوانەیە ئەم بەیتی « حەربا » یەش پەیوەندێکی بەم مەسەلەیەوە هەبێ، هەروەها لەوانەیه پارچە شیعری « ئەحوەلی تەفرەقە نەظەر..» یش، وەک له شوێنی خۆیدا ئیشارەتمان بۆ کرد، لایەکی ئەم مەسەلەیەمان بۆ ڕوون بکاتەوە.

نەییری ئەعظەم وەها تاوی دەدا وەک مەنجەنیق
بۆ دەوامی ڕۆژپەرستیی جەمعی حەربای دێتە ناو
سەرچاوە: نالی
مەکانەتبەخش
هۆی قەدر و پایە.

مەکانی واسیطەی ئیمکان، مەکانەت بەخشی ئینس و جان
مەکینی لامەکان سەیران تێدا تەشریفی میوانە!
سەرچاوە: نالی
ڕ ێ شکاندن
هاتوچۆکردن.

یا توربەتێ، یا غوربەتێ با ڕێ بشکێنین
هەر مونتەظیرە « نالیی » ئەگەر مرد و ئەگەر ما
سەرچاوە: نالی
ئەرکان
گۆشەکان.

چ مەککە؟ دار و بەردی قاعیدەی ئەرکانی ئیسلامە
چ طەیبە؟ ماء و خاکی مائیدەی ئەنواری ئیمانە
سەرچاوە: نالی
دەشتی فەقێکان
تەختانێک بووە لە سەر کارێز لە بەر گردی سەیواندا و تۆزێ بە لای گردی حاجی ئەولاوە، کەوتووەتە ڕۆژەڵاتی شاری سولەیمانییەوە، پردێکی بچکۆلەی دار هەبو لە شیوەکەی سەر قەبران ئەپەڕێتەوە ئەچوویتە ناو دەشتی فەقێیانەوە. ئێستە شوێنەکەی هەموو بووە بە خانوو. تا ساڵانی ١٩٤٠ ئەو باوە و ئەو ئاوە هەبوە، پاش ئەوە وردە وردە خانوو شوێنەکەی داگیر کرد (سەرچاوە

توخوا فەضایی دەشتی فەقێکان ئەمێستەکەش
مەحشەر میثالە یا بووەتە (چۆڵی سەلم و توور) ؟
سەرچاوە: نالی
لامەکان
ئەوەی لە شوێندا نییە. کینایەیە لە خوا.

کە مەدعووی لازەمان و لامەکان و قوربی بێچوونی
سوار بە لەم بوراقە باریقە، لەم ڕەخشە ڕەخشانە
سەرچاوە: نالی
لامەکان سەیران
ئەو کەسەی لە شوێنی ناشوێندا سەیرانی کردووە.

مەکانی واسیطەی ئیمکان، مەکانەت بەخشی ئینس و جان
مەکینی لامەکان سەیران تێدا تەشریفی میوانە!
سەرچاوە: نالی
مەکان
شوێن.

مەکانی واسیطەی ئیمکان، مەکانەت بەخشی ئینس و جان
مەکینی لامەکان سەیران تێدا تەشریفی میوانە!
سەرچاوە: نالی
واسیطەی ئیمکان
هۆی بوون.

مەکانی واسیطەی ئیمکان، مەکانەت بەخشی ئینس و جان
مەکینی لامەکان سەیران تێدا تەشریفی میوانە!
سەرچاوە: نالی
پەیکان
تیر.

کووچە کووچە خوون چەکەی پەیکانی موژگانی گوڵم،
بۆ شەهیدیی شاهیدە دائیم کە خوێنم جارییە