تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
ئەشکی ڕەوان
فرمێسک. کینایەیە لە (ئاو).

دێوانە کە زانیی کە دەبێ عوقدەگوشا بێ
هەستاوو گوتی: ئەشکی ڕەوانم بە فیدا بێ!
سەرچاوە: نالی
نەقدی ڕەواج
پارەی بەبرەو و مامەڵە پێکراو.

تەرکی ئارایشی تەن نەقدی ڕەواجی عەرەبە
تۆ عەجەم، مەردی موزەخرەف تەنیی و قەڵبەزەنی
سەرچاوە: نالی
ڕێگی ڕەوان
ئەو جۆرە لمەی لە شوێنێکا جێگیر نابێ و بەدەم باوە ئەڕوا.

لەنێو ڕیگی ڕەوانی قوم نوقوم بوو وشتر و بوو گوم
نەما گوێی بیستنی (قم قم) ، چ جای ئیمکانی هەستانە
سەرچاوە: نالی
ڕەوا
شایان.

بیدە بە دڵم، شیفتە بۆ شیفتە چاکە..
بیخە ملم، ئەو قەیدە بە دێوانە ڕەوایە..
سەرچاوە: نالی
ڕەواج
ڕۆیشتنی پارە لە بازاڕا.

لایقی مەخزەنی طەبعە هەمو کەنزی غەزەلم
قابیلی ضەربی ڕەواجە زەڕ و زیوی مەثەلم
سەرچاوە: نالی
ڕەواق
هەیوان.

سووتا ڕەواقی خانەیی صەبرم، دڵ و دەروون
نەیماوە غەیری گۆشەیی ذیکرێکی یا صەبوور
سەرچاوە: نالی
ڕەوان
ڕۆیشتوو، جاریی.

مروارییی ئەشکم وەکو یاقووتی، ڕەوانە
ساقیی! بدە لەو لەعلە شەرابێکی عەقیقیی..
سەرچاوە: نالی
ڕەوان
ڕاست.

من سەروی ڕەوانی چەمەنی عاله می باڵام
« نالیی » به طوفەیلیی بووەتە سایە له دوو من
سەرچاوە: نالی
ڕەوان
ڕێکوپێک.

گەر بێیە دەرێ. سەروی ڕەوانی لە ئیرەمدا
وەرە نەییە دەرێ، ئاهووی چینی لە حەرەمدا
سەرچاوە: نالی
ڕەوان ی دووهەم
جاری، ئەوەی ئەڕوا.

بێ، سەروی ڕەوانم! کە لەبەر ئەشکی ڕەوانم
خەرقە بووەتە غەرقە، کەوا سەوزە لەبەرما
سەرچاوە: نالی
ڕەوان ی یەکەم
بەرز و قنج.

بێ، سەروی ڕەوانم! کە لەبەر ئەشکی ڕەوانم
خەرقە بووەتە غەرقە، کەوا سەوزە لەبەرما
سەرچاوە: نالی
ڕەوح
هەناسە. ڕۆح

طەیبه که یەعنی طەییب و طاهیر به ڕەوحی ڕۆح
فەرقی ئەڵین: گڵی له گوڵ، ئاوی لە کەوثەرە
سەرچاوە: نالی
ڕەوح
فێنکی.

گاهێ دەبێ بە ڕەوح و دەکەی باوەشێنی دڵ
گاهێ دەبێ بە دەم دەدەمێنی دەمی غوروور
سەرچاوە: نالی
ڕەوش
ڕەوشت.

مەجذووبی طوروق، مورتەعیشی لەرزش و تا بێ
سالیک ڕەوشی مەسلەکی ڕێگەی صولەحا بێ
سەرچاوە: نالی
ڕەوضە
مەرقەدی پێغەمبەر (د. خ).

چ نوورێکە لە حوجرەی ڕەوضەدا وا قائیمە قوببەی،
قەوامی عەرش و فەرش و قەلبی ئینس و قالەبی جانە!
سەرچاوە: نالی
ڕەوضە
باخچە، مەبەست حەوشی حەرەمی مەککەیە.

شوتوربانا! ئەمە پەرژینی باغی ڕەوضەیە، یاخۆ
عەرار و عەرعەر و بانی خیابانی بیابانە؟!
سەرچاوە: نالی
ڕەوضە
باخ.

بۆ نشینگەی مورغی ڕۆحی ئەو کە عالیی فیطرەتە
جێگەیی خۆشتر له ڕەوضەی (جنة المأوی) نەبوو
سەرچاوە: نالی
ڕەوغەن
ڕۆن.

ڕەوغەنی دیدەم ڕژایە سەر کیتابی خەططی خۆم
چاو لە ئێشی ئەو سپیی، نووریش بەسەر ئەودا سەقەط
سەرچاوە: نالی
ڕەوم
جۆرە شەرابێکه له قامیشی شەکر دروست ئەکرێ.

حوکمی قانوونی صەفا ڕۆییی له ڕەومی ڕوومەدا
تا هووەیدا بوو له ڕۆما گەردی ئاشووبی عەجەم