تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
شەب ئەندەر ڕۆژ
شەو لە ناو ڕۆژا، شەبەنگە بە ڕۆژ، کینایەیە لە کۆبوونەوەی هەموو ڕەنگە ڕۆشن و تاریکەکان. فانۆس

فەلەک پەردەی شەب ئەندەر ڕۆژی سەر فانۆسی ئافاقی
زەمین و ئاسمان، لەم بانە تا ئەو بانە تابانە
سەرچاوە: نالی
هەڵاتن. ڕۆژ
سەرچاوە: نالی
ڕۆژ پەرست
گوڵه به ڕۆژه،

نەباتاتی زەویی وەک مونزەویی هاتوونه دەر، یەعنیی
هەموو سەرخۆش و مەست و ڕۆژپەرەست و عاشقی ڕووتن
سەرچاوە: نالی
ڕۆژپەرست
گوڵی ڕۆژگارپەرست، گوڵێکی زەردە هەمیشە لەگەڵ گەڕانی ڕۆژدا ڕوو وەرئەچەرخێنێ.

ڕۆژپەرستی ڕووتە « نالیی » بۆیە دائیم وەک غوڵام
زەرد و گەردنکەچ لە دەرگات حاضرە دەستەو نەظەر
سەرچاوە: نالی
ڕۆژی زینەت
ڕۆژی شایی و ئاهەنگ لە میسر کە حەزرەتی مووسا دەستی لە ڕووی فیرعەونا تیا کرد بە باخەڵیا و دەری هێنا وەک چرا گڕا و پەکی جادووی جادووگەرانی فیرعەنی پێ خست، وەک لە ئایەتی (قَالَ مَوْعِدُكُمْ يَوْمُ الزِّينَةِ) دا ئیشارەتی بۆ کراوە.

شەو ئەمما، کەوکەبەی هەر کەوکەبی نیلیی فەلەک دەتگوت
لە میصری ڕۆژی زینەت دەستی مووسای ئیبنی عیمرانە