تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
مورغی چەمەن
پەلەوەری ناو مێرغوزار.

لەگەڵ مورغی چەمەن « نالیی » دەناڵێ
که یەعنی عاشق و هەم فەرد و فەردین
سەرچاوە: نالی
چەمەن
باخ و گوڵزار. چیمەن.

دڵ دەڵێ سەیری چەمەن خۆشە، جەوابی نادەم
موددەتێکە لە قەفەسدایە، عەذابی نادەم
سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی
چەمەن پیرا
وشەیەکی فارسییە واتە ئەوەی باخ ئەڕازێنێتەوە، باخەوان.

تا چەمەن پیرا لەسەر، ئەصڵی درەختی لانەدا،
فەرعی تازە، خوڕڕەم و بەرز و بوڵەند باڵا نەبوو
سەرچاوە: نالی
چەمەنزار
جێگای سەوزی.

بە ظاهیر گەر مەگەسدارە، بە باطین صەد چەمەنزارە
بە صوورەت یەک بە یەک خارە، بە مەعنا صەد گولوستانە
سەرچاوە: نالی
چەمەنیی
ئەوەی ڕەنگی وەک چیمەن سەوز بێ.

وەک گوڵی ئاتەشیی، خەمڵیوە بە بەرگی چەمەنیی
قامەتی نارەبەرە، ناروەرە، نارەوەنە
سەرچاوە: نالی
پەرچەم
زوڵف.

سیلاحی پەرچەمی پڕ خەم ئەگەر تارە و ئەگەر مارە
برۆ و غەمزەی کەوان و تیر ئەگەر هەودا و ئەگەر مەودا
سەرچاوە: نالی
پەرچەم
مووی ناوچاوان کە دێتەوە بەسەر ڕوودا.

پەرچەمی ڕوو دادەپۆشێ، پێچی زوڵفی پێچەیە
دا بە ڕۆژیش پێی بڵێن شەمعی شەبوستانی هەیە