تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
پیر مصور
پیرمەسوور، گەڕەکێکی سوله یمانییە.

شَوانیِ (سُلَیمانیِ) و صَبایْ (پیرْ مَصورَ) کَیْ
کِوانیِ (قَرَەداغٌ) و هَوایْ (دارِ زَرْدِ) ەِ
سەرچاوە: نالی
پیرمەسوور
پیر مەنصوور، پیاو چاکێک بووە شەخسەکەی لە داوێنی گەڕەکی مەڵکەندییەوەیە، ئیستا بەو دەوروبەرە ئەڵێن گەڕەکی پیر مەسوور. شوێنەواری گۆڕستانی دەوروبەری شەخسەکە خەریکە کوێر ئەبێتەوە و هەمووی کراوە بە خانوو، بەڵام شەخسەکە خۆی ماوە و دارێکیشی بە سەرەوەیە، دیوارێکی بە دەورا کراوە. وادیارە دارەکەی پیر مەسوور لە سەردەمی نالیییدا دارێکی گەورە بووە و وەک هەموو شەخسەکانی کوردستان ئاڵا و پەڕۆیەکی زۆری پێوە بووە و بەهاران جێگای کۆبوونەوەی کوڕ و کچی شۆخی شار بووە، بۆیە نالییی وا بە سۆزەوە ناوی ئەبا.

داخۆ دەروونی شەق نەبووە (پردی سەرشەقام) ؟!
پیر و فوتادە تەن نەبووە (داری پیرمەسوور) ؟!
سەرچاوە: نالی
چەمەن پیرا
وشەیەکی فارسییە واتە ئەوەی باخ ئەڕازێنێتەوە، باخەوان.

تا چەمەن پیرا لەسەر، ئەصڵی درەختی لانەدا،
فەرعی تازە، خوڕڕەم و بەرز و بوڵەند باڵا نەبوو