تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
پاڵانی ی دووهەم
ئەسپی گێژ کە بۆ سواری دەس نەدا و هەر بۆ باربردن بەکاربهێنرێ.

گوێ درێژی بار و کورتان بەرز و پاڵانی بەزێن
چوست و وریاتر لە گوێ کورتانی پاڵانی و گێژ
سەرچاوە: نالی
پاڵانی ی یەکەم
ئەسپی کۆتەڵ. جاران لە هەندێ ناوچەی کوردستان کە گەورە پیاوێک بمردایە ئەسپێکی تا بڵێی شۆخ و جوانیان ئەهێنا ئەیانڕازاندەوە، جل و بەرگی مردووەکەیان ئەدا بەسەردا و بە گۆرانییەکی تایبەتیی ئەیانلاواندەوە و خەڵکیش بۆی ئەکەوتنە شین و شەپۆڕ. بەوەیان ئەوت کۆتەڵ.

گوێ درێژی بار و کورتان بەرز و پاڵانی بەزێن
چوست و وریاتر لە گوێ کورتانی پاڵانی و گێژ