تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
عارف و مەعرووف
ئەو دوو فریشتەیەی لە قەبرا پرسیار لە پیاوی چاک ئەکەن.

تەنگە ئەوا دەبێ کە لە ئەو جێگە تەنگەدا
سائیل نەکیر و عاریف و مەعرووف و مونکەرە
سەرچاوە: نالی
عاصیی بووە
سەرچاوە: نالی
عوبوور
پەڕینەوە.

بە مەرگی خۆت قەسەم، زاهید، هەموو عومرت عوبوورێکە
مەقام و مەنزڵت، ئاخر، لەکن جەمعی قوبوورێکە
سەرچاوە: نالی
عوذر مەسمووعە
واتە ئەو عوذر و بیانووەی ئەیهێنمەوە بۆت بۆ ئەوەی لێم بووریی کەوا نەهاتم، شایانی ئەوەیە گوێی لێ بگیرێ.

نیشانەی فەخرە بۆ من گەر بە سەر بێم نەک بە پێ، ئەمما
بە مەرگی تۆ قەسەم، شاهم! ، عوذر مەسمووعە، سەرمایە
سەرچاوە: نالی
عورووج
بۆ سەرکەوتن.

وەک قافی زەمین قابیلی ئیمکال و تەرەققیی..
وەک بورجی سەما لایقی ئیقبال و عورووجی!
سەرچاوە: نالی
عوقوود
جەمعی (عەقد) ە بە مەعنا ملوانکە.

ئەهلێکی وای هەیە کە هەموو ئەهلی دانشن
هەم ناظیمی عوقوودن و هەم ناظیری ئوموور
سەرچاوە: نالی
عووج
عووجی کوڕی عەننەق، زەلامێکی ئەفسانەییە ئەڵێن باڵای ئەوەندە بەرز بووە بە دەستێکی ماسیی لە بنی دەریا دەرهێناوە و، بەو دەستەکەی داویەتە بەر خۆر برژاندوویەتی!

ئەی قەلعەیی ماهم کە دەڵێی ئەوجی بورووجی!
وەی قوللەیی دووریی کە دەڵێی قامەتی عووجی!
سەرچاوە: نالی
عوود
دارێکی بۆنخۆشە ئەیسووتێنن بۆئەوەی بۆن بداتەوە.

زولفت که لەسەر ڕوو به خەم و تابشە ئەمڕۆ،
دوودی سییەهی عوودە لەسەر عاریضی پشکۆ
سەرچاوە: نالی
عوور
عوریان، ڕووت.

ئێستەش بە بەرگ و بارە عەلەمداری (شێخ هەباس) ،
یا بێ نەواوو بەرگە گەڕاوە بە شەخسی عوور؟!
سەرچاوە: نالی
عوکووس
شەوق و ڕووناکیی ڕۆژ.

زەڕڕاتی عوکووسی کەششی میهری جەلالن
وا دێن و دەچن سەرزەدە سوڵطان و شەهەنشا
سەرچاوە: نالی
عویوون
جەمعی (عەین) ـە بەمەعنا سەرچاوەی ئاو.

عویوونی گەرم و سوێراوی میثالی چاوی گریانە
ڕوعوونی شاخی سووتاوی شەبیهی جەرگی بوریانە
سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی
عەجووزە
پیر و فەرتووت.

بۆ تۆ کە بیکر و تازە، وەکو حۆریی جەننەتی
قەیدی چییە عەجووزەیی دونیا بدەم طەڵاق؟!
سەرچاوە: نالی
عەنکەبووت
جالجاڵۆکه.

وەک قە فەس ئەم حوجرە کون تێیە کەوا گرتوومیە ناو
تار و پۆیی عەنکەبووتە، زۆرە لێی کردوومه داو
سەرچاوە: نالی
غەمزە سووک
ئەوەی بە تیلی چاو ئیشارەتێکی زۆر کەم بکات.

ئەی شۆخی بێ نیاز و گرانناز و غەمزە سووک!
تیری موژەت نیشانەیی دڵ کون دەکا بە نووک
سەرچاوە: نالی
غەوواص
ئەوەی ئەچێتە بنی دەریا دوڕ و گەوهەر و مرواریی دەرئەهێنێ.

بەحری غەزەلم پڕ لە دوڕ و گەوهەرە، ئەمما
غەوواصی دەوێ یەعنی بە تەعمیقی بزانە
سەرچاوە: نالی
غەیوور
بەغیرەت.

ئەووەڵ لە ئیلتیجام ئەوەتە ئەی غەیووری دین
حاضر ببیی لە کەشمەکەش و ش ۆ ری غەرغەرە
سەرچاوە: نالی
فاقە ی دووهەم
تەڵە، داو.

صۆفیی لە فەقر و فاقە وەکو فاقە فاقی دا
تەسبیحی دام و دانەیە، ڕیشی دو فاقی فاق
سەرچاوە: نالی
فرووغ
گەشیی و ڕووناکیی.

نییه دیدەیی چ مەردوم، نییە مەردومی چ دیدە
لە فرووغی خەددی فاریغ، لە خەیاڵی خاڵی خاڵیی
سەرچاوە: نالی
فوتووح
کردنەوە.

بێ بابییی تۆ بۆ من و تۆ بابی فوتووحە
بێ بابییی تۆ خواستەیی من بو بە ئاوات