تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
هووەیدا
ئاشکرا.

حوکمی قانوونی صەفا ڕۆییی له ڕەومی ڕوومەدا
تا هووەیدا بوو له ڕۆما گەردی ئاشووبی عەجەم
سەرچاوە: نالی
ئاهووی تەتاریی
جۆره ئاسکێکە ناوبانگی به چاوجوانیی دەرکردووه.

ئەی خەستەیی چاوت هەمو ئاهوویی تەتاریی!
وەی بەستەیی زوڵفت هەمو شێرانی شکاریی!
سەرچاوە: نالی
ئاهوویی بەڕ
وەک ئاسک لە بڕینی تەختاندا.

کەللە وەک جەڕڕەی شەرابی پڕ نیشاط و تەڕ دەماغ
شێری نەڕ، ئاهوویی بەڕ، گورگی سەفەر، قەمچیی نەچێژ
سەرچاوە: نالی
بێهوودە
بێسوود.

وەک صۆفییی صافی مەبە ئالوودە بە دونیا
بێهوودە موکەددەر مەکە سەرچاوەیی مەشرەب
سەرچاوە: نالی
جەهوول
هیچ نەزان.

لە (دار العلم) ی تەحصیلی مەعاریف
وەکوو « نالیی » جەهوول و بێ خەبەر مام
سەرچاوە: نالی
طەهوور
سەرچاوە: نالی
ظوهوورات
دەرکەوتن و دیارییدان.

صۆفیی ! وەرە ئەسەیری ظوهووراتی باغ و ڕاغ
لایێ هەموو شکۆفەوو، لایێ هەموو گوڵووک
سەرچاوە: نالی
لەندەهوور
چوارشانە و کەڵەگەت، مەبەست لە کەسانی وایە ئەوەندە زەبەللاح بن خەڵک لێیان بترسێ.

قەلبی مونەووەرە لە حەبیبانی نازەنین،
یا وەک سەقەر پڕە لە ڕەقیبانی لەندەهوور؟
سەرچاوە: نالی
مەبهووت
سەرسام.

هە « نالیی »! بەڵکو بیکێشی بە ناڵین
بناڵە، دامەنیشە مات و مەبهووت
سەرچاوە: نالی
ئاهوو
ئاسک

بە طوڕڕە وەک پەڕی طاوس، بە گەردەن ئاهووە، یەعنیی
لەسەر ئاهوویی گەردەن هەر دو حەڵقەی داوە زولفەینی
سەرچاوە: نالی
ئاهوو شکەم
سەرچاوە: نالی
باهوو
شان و قۆڵ.

ئەلا ئەی نازەنین ئاهو، بە باهوو
دڵی صەییادی خۆت هێنایە لەرزە!