تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
تەفرەقە نەظەر
ئەوەی هێزی بینینی پەرێشانە و سەرنجی چاوی بەم لا و بەولادا ئەڕوا و یەکی بە دوان دێنە پێش چاو. عاریف

ئەحوەلی تەفرەقە نەظەر تەقوییەتی سەبەب دەکا
عاریفی وەحدەت ئاشنا لەم قسەیە ئەدەب دەکا
سەرچاوە: نالی
نەظەر
چاو. یاخود تەنها سەیر کردن کە مەرج نییە بگاتە ڕادەی بینین، چونکە گەلێ جار بنیادەم سەیری شت ئەکا، بەڵام نایبینێ.

شەوقی کە نەبێ باصیرە، مەئیوسە لە دیتن
هەر شەوقی ئەوە قووەتی دینی بە نەظەر دا
سەرچاوە: نالی
نەظەر باز
چاوکراوە. عادەت وایە باز بەرلەوەی بەری دەن بەدوای نێچیرا چاوی ئەبەستن و لەکاتی بەردانیا چاوی ئەکەنەوە.

گەر بازی نەظەر بازی، لەم دەست و نیگارەت چیی!
بۆ یاریی و دەسبازیی، لەم ڕاو و دیارەت چیی!
سەرچاوە: نالی
کەچ نەظەر
ئەو کەسەی کە ڕاست نەبینێ.

عەکسی چاوی تۆ لە چاویدا بە خواری تێدەگەی
کەچ نەظەر کەی فەرقی خوار و ژوور و خێر و شەڕ دەکا؟!
سەرچاوە: نالی
نەظەرگا
لە کوردەواریدا بەو شوێنانە ئەڵێن کە چاکانی خوا تاوێک تیا دانیشتوون یا ڕووی بەرەکتیان تێ کردووە و پاش ئەوە خەڵک کردوویانن بە زیارەتگا.

جێگایێ نەظەرگا بێ، شەش جانیبی دەریا بێ،
ئەی مەردومی سەیرانیی، لەم خیططەیە هەر چاوە
سەرچاوە: نالی
نەظەرگە
دوورنما.

وەرە سەر سەیری صەفاگاهی نەظەرگەی چاوم
کە عەجەب مەنظەرەیی سەیر و تەماشایێکە
سەرچاوە: نالی
بەنەظەر
لە بەرچاودا.

صەف صەف که دەوەستن به نەظەر خەططی شوعاعن
حەڵقە که دەبەستن وەکو خەرمانەیی ماهن