تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
نم
فرمێسک.

دڵ موضمەحیلی دەردە وەکوو دیدە لە نمدا
حەیران و پەرێشانە وەکوو قەطرە لە یەمدا
سەرچاوە: نالی
قورصی نمەک
پارچە خوێ کە بووبێ بە کوڵۆ.

یا قورصی نمەک هەروەکو مەڕمەڕ بە ضیا بێ
جێی قەطرەیە ئاوێکی لەنێودا قڵەشابێ؟!
سەرچاوە: نالی
نمەدپۆش
ئەوەی فەرەنجی لەبەر بکا. کینایەیە لە بنیادەمی دەروێشمەشرەب.

« نالیی » کە قەدەحنۆشە، مەستانە و سەرخۆشە
خامۆش و نمەدپۆشە، ئەشعاری لەکن پەشمە
سەرچاوە: نالی
نمەک
خۆی.

خەندە و دەمی (مەحب و وبە) کەوا زۆر نمەکینن
بەس خۆشە ئەگەر خۆ نمەکی زەخم و برینن
سەرچاوە: نالی
نمەکپاش
ئەوەی خوێی پیا وەشێنرابێ. کینایەیە لە خۆش و بەتام.

شەفیری چاڵی شۆری هەر دەڵێی لەعلی نمەکپاشە
حەفیری چاهی وشکی هەر دەڵێی چاهی زەنەخدانە
سەرچاوە: نالی
نمەکین
خوێیاویی، سوێر. کینایەیە لە خۆش و بەتام.

ڕەنگ و ئەثەر شۆڕشی لەعلی نمەکینە
ئەم ئەشکە کە بەم سوورییو سوێریییە دەڕێژم
سەرچاوە: نالی
نمەکین
خۆش و بەتام و خوێ. شۆرە زەویی کە سپیی بکاتەوە و گیای لێ نەڕوێ.

یا گردەکی گردێکی کە شیرین هەڵیدابێ
گردی نمەکین، یەعنی گیای لێ نەڕووابێ
سەرچاوە: نالی
ڕوونما
ئەو ئاوێنەیەی لەکاتی گواستنەوەی بووکدا ئەیگرن بەڕوویەوە و تیا دەرئەکەوێ.

صیداقی ڕوونماوو، وەصڵی شاهید
لەگەڵ شایی کەران بێ دەنگ و داوا
سەرچاوە: نالی
شەبنم
شەونم.

دیدەت وەکو گوڵ سوورە، پڕی شەبنمی ئەشکە؟
یا لالەیی پڕ ژاڵەیە دوو نەرگسی شەهلات؟
سەرچاوە: نالی
حووری عەینم
حۆرییە سپییەکانم، مەبەست لە گلێنەی چاوە. یاخود

حەڵاڵی بێ نیکاحی حووری عینم
بە جووتێ ناظیری شەرع و فەتاوا
سەرچاوە: نالی
خانم
ئافرەتی گەورە و سەرۆک. حەسنا

جەننەت پڕی ویلدانە، خادیم هەمو غیلمانە
خانم کە تێدا حۆرین، یەکسەر هەموو حەسنا کچ
سەرچاوە: نالی
زەبوون گیریی خوێنم
خوێنی بە داماوی و بێکەسی کوشتنم.

ئالوودە نەبێ دا، بە زەبوونگیریی خوێنم
بۆ کوشتنی من دامەنی پاکی لە کەمەر دا
سەرچاوە: نالی
شیوەنم یەکجارییە
شیوەنی مەرگمە.

با ڕەفیقانم بکەن شینم کە وەقتی زارییە
قەط مەکەن تەقصیر لە گریان، شیوەنم یەگجارییە
سەرچاوە: نالی
شەبنم
شەونم.

لێوم، له ڕۆژی ڕۆشنی کافووری وشکی، وشک
چاوم له شەبنمی شەوی وەک عەنبەری تەڕە
سەرچاوە: نالی
نزانم
نازانم.

بە نەشئەی سستیی و مەستیی وەها مەستوور و مەخموورە
نزانم خەو لە چاوتدایە یا چاوت لە خەودایە!