تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
ئاشنا
سەرچاوە: نالی
ئەبنا
ئەبناء، جەمعی ئیبنە بەمەعنا مناڵ.

دایەی زەمین کە حامیلی ئەبنایی مەحشەرە
هەر تۆوێکی تیا کە ئەمانەت بو، دایەوە
سەرچاوە: نالی
بووعەلی سینا
زانا و فەیلەسووفی بەناوبانگی ئیسلام، (٩٨٠ - ١٠٧٣) ، لە بوخارا لەدایک بووە و لە هەمەدان مردووە.

لەکن ئەو جەوهەرە فەردە لە هەیولا نییە باس
لە حیکەم پەروەرییی بوو عەلی سینا نییە باس
سەرچاوە: نالی
تەمەننا
ئاوات.

سەری هەر مووی بەدەنم طەرزە تەمەننایێکە
گەردشی تووکی سەرم دووکەڵی سەودایێکە
سەرچاوە: نالی
حەسنا
حەسناء، ئافرەتی جوان.

مەستوورە کە حەسناوو ئەدیبە بە حیسابێ
هاتە خەوم ئەمشەو بە چ نازێک و عیتابێ!
سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی
دێنا
ئەهێنا.

عومرت نەفەسێکی که هەموو عالەمی دێنا
بمرە له غەمیدا که هەموو صەرفی غەمت بوو
سەرچاوە: نالی
سەنا
بەرزیی و شکۆ.

بەیضێکی شوتورمورغیی کەوا تازە کرابێ
وەک بەیضەیی بەیضا بە ضیاوو بە سەنا بێ
سەرچاوە: نالی
غینا
دەوڵەمەندیی.

وەرە تا عالەمی قەلبت نیشان دەم:
کەوا فەقی غینایە، مردنی ژین
سەرچاوە: نالی
غینا
غناء، گۆرانیی.

سۆزشێکی نەفەس و شۆڕشی نائیی نایێ
هەریەکە نەوعە غینایێکە، بە مەعنایێکە
سەرچاوە: نالی
فنا في النور
لە زاراوەیەکی صۆفییانە وەرگیراوە، واتە

لە سایەی کوفری زوڵفت دڵ (فنا فی النور) ی ئیمانە
مەڵێن ظوڵمەت خراپە، وەصڵی پەروانە لە شەودایە
سەرچاوە: نالی
مینا
شووشە.

لە بازاڕی مەحەببەتدا هەدییەی توحفەییی میران
لە بۆ خورشیدی تابانم پیاڵەی شۆخی مینایە
سەرچاوە: نالی
میینا
مینا، منی، شوێنێکە لە مەککە قوربانیی سەربڕین و هەندێ بەشی تری حەج لەوێدا جێبەجێ ئەکرێ.

ڕوومەتت شەمعی شەوی قەدرە، دڵم پەروانەیە
نەحری میینای ڕۆژی عیدە، ڕۆحەکەم قوربانییە
سەرچاوە: نالی
مەعنا ئارایی
مەعنا ڕازاندنەوە.

نووکی خامەی من کە بێتە مەعنائاراییی کەمال
خەط بە خەط ئیظهاری نەقشی صوورەتی (مانی) دەکا
سەرچاوە: نالی
وەحدەت ئاشنا
ئەوەی لەگەڵ بیری خوا بە یەک زانیندا ئاشنایی هەیە.

ئەحوەلی تەفرەقە نەظەر تەقوییەتی سەبەب دەکا
عاریفی وەحدەت ئاشنا لەم قسەیە ئەدەب دەکا
سەرچاوە: نالی
پیاڵەی شۆخی مینا
ئەبێ مەبەست لێی ئاوێنەکەی جەمشید بێ کە ئەڵێن دنیای تیا دیوە.

لە بازاڕی مەحەببەتدا هەدییەی توحفەییی میران
لە بۆ خورشیدی تابانم پیاڵەی شۆخی مینایە