تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
مەسئلە
داوا، سواڵ.

من لەوانەم چیی کەوا ئەهلی وەسیلە و مەسئلەن
عامیل و ناچار و مەعذوور ئەر بڵێن هەر بێنە بۆم!
سەرچاوە: نالی
مەسئەلە
پرس. داوا.

هاتووم، وتی، عوقدەم هەیە، قەط مومکینە وا بێ؟
هیی تۆم ئەگەرەم مەسئەلە حەل کەی بە جەوابێ
سەرچاوە: نالی
مەسئەلە بیکر
مەسئەلەی بیکر، ئەو بابەتەی کەس ڕێی بە لێکدانەوەی نەبردبێ.

هەر مەسئەلە بیکرێ کە بە تۆ شەرحی کرابێ
مومکین نییە کەس دەخڵی بکا چین و خەطا بێ
سەرچاوە: نالی
مەساعیی
جەمعی مەساعەیە واتە هەوڵ و تەقەلا.

شەعائیر یەک بەیەک مەسرووری سیڕڕی غەیبی لاڕەیبیی
مەساعیی سەربەسەر مەشکووری دەرکی بەیتی باریی بێ!
سەرچاوە: نالی
مەستوور
داپۆشراو، شارراوە.

بە نەشئەی سستیی و مەستیی وەها مەستوور و مەخموورە
نزانم خەو لە چاوتدایە یا چاوت لە خەودایە!
سەرچاوە: نالی
مەستەبێ
سەرچاوە: نالی
مەسجید
مزگەوت.

ئەی مەسجید و میحرابگەهت قیبلەیی حاجات ،، بۆ ئەهلی موناجات!
مەحجووبی هەوام و ئەمەتە مەشهوودی مەعلووم ،، بۆ ڕاهی نەجاتم
سەرچاوە: نالی
مەسلوول
ڕووتکراو.

برۆت تیغێکە کە وسمەی صەیقەل و مەسلوول و مووکارە
کە عیشوەی جەوهەرە، ڕەمز و ئیشارەی ئاوی مەودایە
سەرچاوە: نالی
مەسلەک
ڕێگا.

مەجذووبی طوروق، مورتەعیشی لەرزش و تا بێ
سالیک ڕەوشی مەسلەکی ڕێگەی صولەحا بێ
سەرچاوە: نالی
مەسنەد
جێگای پاڵدانەوە. پاڵپشت.

« نالیی » کە صەدری مەسنەدی تەمکینی تەکیە بوو
بۆ تۆ بووە بە دەربەدەری کووچەوو و سوقاق
سەرچاوە: نالی
مەسیحا
حەزرەتی عیسا کە بە چاک کردنەوەی نەخۆش بەناوبانگ بووە.

دوور لە تۆ دڵ هێندە بێئارام و بێحاڵ کەوتووە
ئەی مەسیحای عەصر! لەو لێوانە دەرمانی دەوێ
سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی
مەشرەب
چەش. ئارەزوو. ڕێباز.

موحەققەق مەشرەبی « نالیی » لە شیعرا هەروەکوو « خاکیی »
خەیاڵی « کوردی » یە، بەیتی سەراپا زوڵفی دوو تایە
سەرچاوە: نالی
مەشعەلە
چرا، شەمعدان.

« نالیی »! سەرت لە گونبەدەکەی خانەقا دەکا
لایێ پڕە لە مەشعەلە، لایێ لە مەشغەلە..
سەرچاوە: نالی
مەشغەڵە
سەرقاڵیی و هەرا و ئاشووب.

« نالیی »! سەرت لە گونبەدەکەی خانەقا دەکا
لایێ پڕە لە مەشعەلە، لایێ لە مەشغەلە..
سەرچاوە: نالی
مەشق
خۆڕاهێنان لەسەر فێر بوونی شتێ.

خاطرێکی شۆخ و خۆش و بێ غەم و جەمعم هەبوو
ئێستە بۆ زوڵفی کەسێ مەشقی پەرێشانی دەکا!
سەرچاوە: نالی
مەشق
ڕوونووس کردنەوەی خەتی خۆش بۆ فێربوونی نووسینی جوان.

بۆ مەشقی عیشقی زوڵفی نیگار و نیگارشی
« نالیی » لە خامەدا بووەتە شاهی طوڕڕەنووس
سەرچاوە: نالی
مەشهەد
جێگەی کۆبوونەوەی خەڵک.

ئەی مەسجید و میحرابگەهت قیبلەیی حاجات ،، بۆ ئەهلی موناجات!
مەحجووبی هەوام و ئەمەتە مەشهوودی مەعلووم ،، بۆ ڕاهی نەجاتم
سەرچاوە: نالی
مەشکور
سوپاسکراو.

شەعائیر یەک بەیەک مەسرووری سیڕڕی غەیبی لاڕەیبیی
مەساعیی سەربەسەر مەشکووری دەرکی بەیتی باریی بێ!
سەرچاوە: نالی
مەصاف
ئەوەی لە ڕیزدا بێ.

نییە دەخڵم لە شانامە و مەصافی، غەیری ئەم نوکتە:
کە کوشتەی بەندی تۆیە هەر کەسێ ئازاد و ئازا بێ