تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
مانی
هونەرمەندێکی ئێرانی بووە ناوبانگی بە وێنەی جوان کێشان دەرچووە.

نووکی خامەی من کە بێتە مەعنائاراییی کەمال
خەط بە خەط ئیظهاری نەقشی صوورەتی (مانی) دەکا
سەرچاوە: نالی
مانیی
وێنە و نەخشکێشێکی بەناوبانگی ئێرانیی بووە. ئیددیعای پێغەمبەریشی کردووە. لەسەردەمی بەهرامی یەکەمی ساسانیدا بە شێوەیەکی دڕندانە کوشتیان، پێستیان گروو و پڕیان کرد لە کا و لە بەردەرگای شاری جوندیشاپووردا هەڵیانواسیی تا خەڵک سەیری بکەن..

(مانیی)  نیەتی قووەتی تەصویری برۆی تۆ
ئەم قەوسە بە دەستی موتەنەففیس نەکشاوە
سەرچاوە: نالی
ئاسمانیشی
ئەبێ بە (نوون) ێکی گیراو بخوێنرێتەوە کە ئەگەر بیکەیتەوە ببێ بە دوو نوون و ببێ بە (ئاسمان نیشی). ئەو کاتە (نیش) واتە چزوو و لێرەدا مەبەست قولاپی سەرە تەشییە کە خورییەکە یا لۆکەکەی پێوە بەند ئەکرێ و لە ئەنجامی هەڵسووڕاندنی تەشییەکەدا ئەیکا بە بەن یا بە دەزوو.

زەمانە چەرخ و، چەرخی ئاسمانیشی، فەلەک فیلکە
سەری ڕشتەی وجوودی چەندە باداویی و هەر ماوی
سەرچاوە: نالی
ڕوممانیی
وەک هەنار.

هەر لەبت، یا سینەشت هەردوو بەدەرخە، دا بڵێن:
لەعلی ڕوممانیی هەیە، یا لەعل و ڕوممانی هەیە
سەرچاوە: نالی
کەمانین
وەک کەوان لێ هاتوو.

ڕوخم ڕەنگینی ڕەنگی ڕوومەتی ڕەنگینتە، بازا !
قەدی سەروم کەمانینی قەدی شیرینتە، بازا!
سەرچاوە: نالی
سولەیمانی
یەکێکە لە بەناوبانگترین شارەکانی کوردستان، ئیبراهیم پاشای بابان لە ساڵی ١٧٨٤دا دروستی کردووە و پێتەختی میرنشینی بابانی لە (قەڵا چوالان) ـەوە بۆ گواستووەتەوە.

داخڵ نەبی بە عەنبەری سارایی (خاکوخۆڵ)
هەتا نەکەی بە خاکی (سولەیمانی) یا عوبوور