تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
ماتەم
خەمباریی بەبۆنەی مردنی کەسێکەوە.

لیباسم ماتەمه، شینه، له شیندام
سوروشکم سوورە. ڕەنگم زەردە بێ تۆ
سەرچاوە: نالی
ماتەم
ئازیەتباریی.

ساقی! به مەیی کۆنه لەسەر عادەتی نەو بە
بشکێنه به یەک نەوبه دووصەد ماتەمی تەوبه
سەرچاوە: نالی
ظوڵماتی بەقا
ئەو تاریکاییەی سەرچاوەی ژیان و مانەوەی بەرەی ئادەمیزادە. منداڵدانی ئافرەت.

تا گەرمڕەوی ڕێگەیی ظوڵماتی بەقا بێ
(ماءالخضر) ت قەطرە لەسەر قەطرە فیدا بێ
سەرچاوە: نالی
حەمامات
کۆترەکان.

لێم حەرامە دانەوو ئاوی حەماماتی حەرەم
من کە بازی دیدە بازم نەک شەوارەی دەستەمۆم
سەرچاوە: نالی
شامات
یا مەبەست وڵاتی شامە، یا جەمعی (شامە) ی بە مەعنا خاڵە، یا ڕستەی (شاە مات) ـە کە لە زاراوەکانی شەترەنجە.

ماتەم، وەکو زولفەینی سییەهـ ، گرتی سەراپات
پۆشی لە ڕوخت تەعبییەیی بەیدەق و شامات
سەرچاوە: نالی
ظوڵمات
تاریکی، بن.

ئەی دڵ! خەراجی حاصڵی ظوڵماتی بەحر و بەڕ
میراتی ئیعتیبارە لە فورزەندی فەیلەقووس
سەرچاوە: نالی
مەقامات
جۆره پەخشانێکی ئەدەبیی کۆنی عەرەبییه ناوەڕۆکی زیاتر له چيرۆک ئەچن. ئیشارەته بەو کتێبانەی بەم ناوەوه نووسراون وەک (مەقاماتی بدیع الزمانی هەمەدانیی) و (مەقاماتی حەریریی). ئەبوو زەیدی سورووچیی

تەلوینی ڕەقیبت چ بەیان کەم به (مەقامات) ؟!
مەشهووره حیکایاتی (ئەبوو زەیدی سورووجیی)!