تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
ئاشوفتە
تێکچوو.

موو سونبولی ئاشوفتە، دوڕ دانەیی ناسوفتە
دەم غونچەیی نەشگوفتە تێفکرە کوڕە یا کچ!
سەرچاوە: نالی
* مامۆستا شێخ بابەڕەسووڵی عەبابەیلێ ئەیگێڕایەوە کەوا بیستوویە لەناو فەقێ موستەعیدەکانی شێخەوڵای خەرپانیدا تا موفتیی زەهاویی لە مەجلیسدا بووبێ مەلایاسینی تەشاری مافی قسەکردنی نەبوە و، مەلا یاسین له مەجلیسدا بووبێ مەلا یووسفی تەوێڵەیی مافی قسە کردنی نەبوە و، تا مەلا یووسفیش له مەجلسیدا بووبێ نالییی مافی قسەکردنی نەبوە، واتە
نالییی پلەی چوارەمی بووە لەناویانا. لەوانەیە ئەم بەیتی « حەربا » یەش پەیوەندێکی بەم مەسەلەیەوە هەبێ، هەروەها لەوانەیه پارچە شیعری « ئەحوەلی تەفرەقە نەظەر..» یش، وەک له شوێنی خۆیدا ئیشارەتمان بۆ کرد، لایەکی ئەم مەسەلەیەمان بۆ ڕوون بکاتەوە.

نەییری ئەعظەم وەها تاوی دەدا وەک مەنجەنیق
بۆ دەوامی ڕۆژپەرستیی جەمعی حەربای دێتە ناو
سەرچاوە: نالی
ئوفتادە
لێکەوتوو. سێ قەدەم

چ قەد کەوانێ؟ وەکوو پێ شکاو و ئوفتادە،
کە بازی سێ قەدەمی قەت نەداوە وەک پەڕی تیر
سەرچاوە: نالی
ئیفتیخاریی
شانازیی پێوە کردن.

نیشانەی (صبغة اللهی) لەسەر ئیسم و موسەممایە
بە بێ نەیرەنگی ئەو ڕەنگە کە ڕەنگی ئیفتخاریی بێ
سەرچاوە: نالی
ئیفتیرا
بوختان.

خۆش بە هەر دوو دەست و دەم گرتوویە ئۆخەی کردووە
کیذب و توهمەت، ئیفتیرا و بوهتان کە تۆبەی کردووە
سەرچاوە: نالی
جوفتەلی
جووتەهاوێژ.

ڕەقیبی جوفتەلی، نابێتە نەخچیرت، کە خەرکوڕڕە
ئەلیفی چایرە دائیم لە قەشقەی کەردڕ و جەودا
سەرچاوە: نالی
دەفتەری ئەعمال
کردارنامە. لە ئایەتدا هەیە کە خوا لە ڕۆژی داوەریدا ئەفەرموێت هەر کەسێک کردارنامەی خۆی بدرێتێ کە ڕیزی ئەو چاکە و خراپانەی تیا نووسراوە کە لە دنیادا کردوونی. وشەی (دەفتەری ئەعمال) لەوە وەرگیراوە.

دەفتەری ئەعمالی من، بێ قەطرەیێکی ڕەحمەت،
کەی بە صەد زەمزەم سیاهیی نوقطەیێکی لێ دەشۆم؟!
سەرچاوە: نالی
شیفتە
شێواو، ئاڵۆز.

بیدە بە دڵم، شیفتە بۆ شیفتە چاکە..
بیخە ملم، ئەو قەیدە بە دێوانە ڕەوایە..
سەرچاوە: نالی
شیفتە
دڵداریی کە یار دڵی بردبێ.

زوڵفت بە قەدتدا کە پەرێشان و بڵاوە،
ئەمڕۆ لە منی شیفتە ئاڵۆز و بە داوە
سەرچاوە: نالی
ناسوفتە
نەسمراو.

موو سونبولی ئاشوفتە، دوڕ دانەیی ناسوفتە
دەم غونچەیی نەشگوفتە تێفکرە کوڕە یا کچ!
سەرچاوە: نالی
نەشگوفتە
نەپشکووتوو.

یا قەصری موعەللا کە لە ئاوێنە کرابێ
یا غونچەیی نەشگوفتە کە ئاوی نەدرابێ؟!
سەرچاوە: نالی
نەوشگوفتە وەرد
گوڵی تازە پشکووتوو.

تۆ شگوفتە وەردی، من مایلم به زەردیی
تۆ هەمسەرت نەسیمه، من هەمدەمم لەهیبە
سەرچاوە: نالی
سفت و سۆ
دەست پیا هێنانی شت و ئەمدیو و ئەودیوکردنی تا هیچی پێوە نەمێنێ.

دەست بە دەست چوو تا گەیشتە دەستی عەططاری سەفیە
نایە سەر نار و عەذابی ڕۆحی داوو سفت و سۆی